سه‌ردانی سوپاسگوزاری ئاكیف ئینام بۆ لای سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی
- سه‌ركونسوڵی توركیا له هه‌ولێر سه‌ردانی مامۆستای ئایینی ناوداری هه‌رێمی كوردستان ئه‌حمه‌د عه‌بدولوه‌هاب ناسراو به "سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی" كرد له هه‌ولێر كه ساڵی رابردوو له خوتبه‌ی هه‌ینیدا دژ بە هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووز بوویه‌وه.
هه‌ولێر
سه‌ركونسوڵی توركیا له هه‌ولێر، مه‌همه‌ت ئاكیف ئینام سه‌ردانی مامۆستای ئایینی ناوداری هه‌رێمی كوردستان و ئیمامی مزگه‌وتی حاجی سه‌لام، ئه‌حمه‌د عه‌بدولوه‌هاب ناسراو به "سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی" كرد له هه‌ولێر كه ساڵی رابردوو له خوتبه‌ی هه‌ینیدا دژ بە هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووز بوویه‌وه.
ئینام سوپاسی پێنجوێنی كرد كه له خوتبه‌ی هه‌ینی پاش هه‌وڵی كوده‌تاكه‌دا پشتیوانی له دیموكراسی توركیا كرد و دژی كوده‌تاكه وه‌ستایه‌وه.
پاش سه‌ردانی پێنجوێنی، ئینام له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "له كاتی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌دا، مامۆستا ئه‌حمه‌دمان له هه‌ولێر خوتبه‌یه‌كی زۆر واتاداری پێشكه‌ش كرد كه تیایدا پشتیوانی بۆ دیموكراسی توركیا و سه‌ركرده‌ی هه‌ڵبژێردراو نیشان دا. ئه‌و په‌یامی پشتیوانیه‌ی له توركیادا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو".
ئینام گوتیشی: "به راستی ئه‌و په‌یامانه‌ی پێنجوینی له خوتبه‌كه‌ی ئه‌و رۆژه و پاش ئه‌ویش بڵاوی كردنه‌وه زۆر واتادارن هه‌م بۆ ئێمه، هه‌میش بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه. به بۆنه‌ی یه‌كه‌مین ساڵیادی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزه‌وه سه‌ردانمان كرد و، ویستمان سوپاسی خۆمانی پێبگه‌یه‌نین. ئه‌و په‌یامانه‌ی زانایانی ئایینی ده‌یده‌ین هه‌میشه گرنگن".
لای خۆیه‌وه، مامۆستا ئه‌حمه‌د پێنجوێنی سوپاسی ئینامی كرد و دڵخۆشی خۆی نیشان دا به سه‌ردانه‌كه و، گوتی: "حكوومه‌تی توركیا كه ئه‌زموونێكی زۆر باش نیشانده‌دات بۆ ته‌واوی گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌ركه‌وتنی له‌و شه‌وه‌دا دژ به كوده‌تا منی زۆر دڵخۆش كرد. خه‌ڵك له‌و شه‌وه‌دا سنگیان كرده قه‌ڵغان و له‌به‌رده‌م تانك و تۆپی كوده‌تاچییه‌كاندا وه‌ستان. هیچ شتێك له‌وه جوانتر نییه كۆمه‌ڵگا موسوڵمانه‌كان خۆیان خاوه‌ندارێتی به‌هاكانی خۆیان بكه‌ن و وه‌ك ئه‌وه‌ی له توركیا كرا خه‌ڵك خۆی به‌هاكانی بپارێزێت".