شیکردنەوە

سێ رۆژ ماتەمینی بە بۆنەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا راگەیەندرا

- ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە بۆنەی کۆچی دوایی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان نەوشیروان مستەفاوە سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند.

Dlshad Saifaalddin Ahmed  | 19.05.2017 - نوێکردنەوە : 22.05.2017
سێ رۆژ ماتەمینی بە بۆنەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا راگەیەندرا

As Sulaymaniyah

سلێمانی-AA

ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بە بۆنەی کۆچی دوایی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان نەوشیروان مستەفا پرسە و ماتەمینی لە شاری سلێمانی راگەیاند، لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ خەباتگێڕ و ماندوونەناسی دیار و بیرمەندی گەورەی گەلەکەمان و رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ، دوای زیاتر لە ٥٠ ساڵ خەباتی کەم وێنە بەھۆی نەخۆشییەوە ژیان ئاوایی لێکردین".

ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆی نیشانداوە و بۆ رێزگرتن لە خەبات و ماندوبونی نەوشیروان مستەفا 3 رۆژ ماتەمینی لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین راگەیاندووە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان نەوشیروان مستەفا لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد، سبەی لە رێوڕەسمێکدا تەرمەکەی بەخاک دەسپێردرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın