كۆبوونه‌وه‌ی كورد و هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌ستی پێكرد
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراقی به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتییه‌كه عه‌ممار حه‌كیم له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد.
Arbil
ھەولێر
كۆبوونه‌وه‌كه له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له شاری هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه دوای زیاتر له چوار كاتژمێر له‌گه‌یشتنی ئه‌و شانده له شاری به‌غداوه بۆ هه‌ولێر دێت كه پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ گه‌یشتن.
مه‌به‌ست له سه‌ردانی ئه‌م شانده‌ی شیعه‌كان بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژه‌كه‌یانه كه پڕۆژه‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی سیاسییه له عێراق و مه‌به‌ست لێی له‌سه‌ر زاری سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی باسیان لێوه‌كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌ی گونجاوه بۆ كێشه‌كانی عێراق و ده‌رباز بوون له‌و كێشانه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ جگه له عه‌ممار حه‌كیم و شێخ عه‌لی عه‌لاق و شێخ حه‌مید معله ساعدی، سه‌باح ساعدی، زه‌ینه‌ب عارف ئه‌لبه‌سری، عه‌بدوڵا زه‌یدی، محه‌مه‌د مه‌هدی ئه‌لبه‌یاتی، جه‌مال ئه‌لمحه‌مه‌داوی،له‌یلا خه‌فاجی، ره‌عد حه‌یده‌ری، هشام سهێل و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه له هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراقی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ن.
له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه هه‌ریه‌ك له سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان فازڵ میرانی، گوته‌بێژ و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌حموود محه‌مه‌د، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌رسه‌لان بایز و سه‌عدی پیره، سكرتێری حزبی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم د.فوئاد حوسێن، له یه‌كگرتووی ئیسلامیش ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئیبراهیم خه‌لیل و سه‌میر سه‌لیم به‌شدارن.
هه‌روه‌ها چه‌ندین سه‌رۆكی حزب و سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم به‌بێ به‌شداریی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م كۆبوونه‌وه‌دا به‌شدارن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن