لوبنان.. خۆپیشاندان دژ به ئیسرائیل
له وڵاتی لوبنان پرۆتێستۆی ئیسرائیل كرا، كه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا، كه قیبله‌ی یه‌كه‌می موسوڵمانانه.
Beyrut
به‌یروت - AA
له وڵاتی لوبنان پرۆتێستۆی ئیسرائیل كرا، كه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا، كه قیبله‌ی یه‌كه‌می موسوڵمانانه.
له شه‌قامی محه‌مه‌د ئه‌لئه‌مینی ناوه‌ندی به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان، له پاش نوێژی هه‌ینی، گرووپێك كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندانیان سازكرد.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا گرووپه‌كه دروشمی جۆراوجۆریان به‌رزكردبووه و هوتافیان له‌دژی ئیسرائیل ده‌كێشا.
له‌میانه‌ی ئه‌و گوتارانه‌ی له خۆپیشاندانه‌كه‌دا پێشكه‌شكران جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه مزگه‌وتی ئه‌قسا قیبله‌ی یه‌كه‌می موسوڵمانانه و له پێناو پاراستنی‌دا موسوڵمانان گیانیان به‌خت ده‌كه‌ن.
دوای گوتاره‌كان، نزا بۆ مزگه‌وتی ئه‌قسا و جیهانی ئیسلامی كرا، به‌وه‌یش خۆپیشاندانه‌كه كۆتاییهات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن