شیکردنەوە

مانگی سوری تورکی یارمەتی گەیاندە کەمپی خازر

نوێنەری مانگی سوری تورکی لە عێراق، سەردار یەڵماز: "رۆژانە ٥ هەزار سەموون دروست دەکەین و بەسەر کەمپەکان دابەش دەکەین و لە ساڵی ٢٠١٤ تا ئێستا ٢٧١ ئاژەڵمان سەربڕیووە و بەسەر ١٠ هەزار کەسمان دابەشکردووە".

Hemin Hüseyin  | 18.03.2017 - نوێکردنەوە : 19.03.2017
مانگی سوری تورکی یارمەتی گەیاندە کەمپی خازر

Arbil

هەولێر

مانگی سوری تورکی هەندێک هاوکاری و یارمەتی گەیاندە کەمپی خازر و بەسەر ئاوارەکانی ناو کەمپەکەی دابەشکرد.
نوێنەری مانگی سوری تورکی لە عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر هاوکاریی و یارمەتییان گەیاندووەتە ناوچە جیاجیاکان لە سەرتاسەری عێراق.

نوێنەری مانگی سوری تورکیا لە عێراق، سەردار یەڵماز لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "تا ئێستا لە ٤٦ قۆناغدا ٤٦٣ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر هاوکاری و یارمەتیمان دابەشکردووە لە جۆرەکانی خێوەت، بەتانی، پۆشاک، خۆراک، پێداویستی دیکە و تاوەکو ئێستاش یارمەتییەکانمان گەیاندووەتە ٥١ ناوچە لە سەرتاسەری عێراق".

سەردار یەڵماز گوتیشی: "رۆژانە ٥ هەزار سەموون دروست دەکەین و بەسەر کەمپەکان دابەش دەکەین و لە ساڵی ٢٠١٤ تا ئێستا ٢٧١ ئاژەڵمان سەربڕیووە و بەسەر ١٠ هەزار کەسمان دابەشکردووە".

نوێنەری مانگی سوری تورکیا لە عێراق ئاماژەی بەوەشکرد کە تا ئێستا ١٦٠ هەزار خێزان لە هاوکارییەکانییان سوودمەندبوونە و ئەمڕۆش کۆمەڵێک هاوکاریان گەیاندە کەمپی خازر کە بریتیی بوو لە یەک تۆن برنج و یەک تۆن ماکەڕۆنی.

جگە لەوەش هەر لە کامپی خازر کۆمەڵێک یارمەتی دیکەیان بەسەر ئاوارەکان دابەشکرد و لەمبارەیەوە سەردار یەڵماز گوتی: "ئێستا لە کامپی خازر هاوکاری ١٠٠ کەسی دیکە دەکەین کە هاوکارییەکان بریتین لە جلوبەرگی ئافرەتان و کیسە خەو".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın