شیکردنەوە

کەرکووک.. هاوکاری İHH بۆ ئاوارەکانی مووسڵ

- بەرپرسی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی İHH، وەیسەل ئۆزیاپیجی: "ئەمڕۆ چوارسەد کارتۆنی هاوکاریمان بەسەر ئاوارەکاندا دابەشکرد و سبەیش پێنجسەد کارتۆنی دیکە دابەش دەکەین".

Ramal Abdullah Mahmood  | 28.05.2017 - نوێکردنەوە : 30.05.2017
کەرکووک.. هاوکاری İHH بۆ ئاوارەکانی مووسڵ

At Ta mim

کەرکووک - AA

وەقفی هاوکاری مرۆیی تورکیا İHH هاوکاری بەسەر نۆسەد خێزانی ئاوارەدا دابەش کرد کە بە هۆی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵەوە لە کەرکووک گیرساونەتەوە.

لە یەکەم قۆناغی هاوکارییەکەدا، بە یارمەتی کۆمەڵەی هاریکاری و گەشەپێدانی تورکمان لە کەرکووک سەرەتا چوارسەد خێزان و دواتریش پێنج سەد خێزانی دیکە سوودمەند دەبن لێی.

بەرپرسی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی İHH، وەیسەل ئۆزیاپیجی لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە دا کە نۆسەد کارتۆن هاوکاری مرۆییان هێناوەتە شاری کەرکووک و، گوتی: "خواردەمەنیمان بەسەر ئەو کەسانە دابەش کرد کە بە هۆی پێکدادانەکانەوە لە مووسڵەوە هاتوونەتە کەرکووک. ئەمڕۆ چوارسەد کارتۆنی هاوکاری"رەمەزانمان" بەسەر ئاوارەکاندا دابەشکردووە و سبەیش پێنجسەد کارتۆنی دیکە دابەش دەکەین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın