توركيا

ئەردۆغان" سیستەمی سەرۆکایەتی بۆ داھاتووی ٨٠ ملیۆن کەسە"

ئەردۆغان: "چاوەڕێی ئەوە دەکەم کە نەک تەنھا لایەنگرانی ئاک پارتی و مەھەپە لە ریفراندۆم دەنگی بەڵی بە گۆڕانکارییەکانی دەستووری بدەن، بەڵکو دەمەوێت برایانی جەھەپە و ئەو کەسانەی کە ھاوسۆزن لەگەڵ ھەدەپەش دەنگی بەڵی بدەن".

Abdullah Shukur  | 19.02.2017 - نوێکردنەوە : 20.02.2017
ئەردۆغان" سیستەمی سەرۆکایەتی بۆ داھاتووی ٨٠ ملیۆن کەسە"

Ankara

ئادیەمان 

سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆم تایبەت بە سیستەمی سەرۆکایەتی گوتی: "چاوەڕێی ئەوە دەکەم کە نەک تەنھا لایەنگرانی ئاک پارتی و مەھەپە لە ریفراندۆم دەنگی بەڵی بە گۆڕانکارییەکانی دەستووری بدەن، بەڵکو دەمەوێت برایانی جەھەپە و ئەو کەسانەی کە ھاوسۆزن لەگەڵ ھەدەپەش دەنگی بەڵی بدەن".

سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەشداری لە رێوڕەسمی کردنەوەی کۆمەڵە پڕۆژەیەک کرد و لە بەردەم بینای پارێزگای ئادیامان وتارێکی پێشکەش کرد.

ئەردۆغان رایگەیاند کە لە ١٦ی نیسانی داھاتوو، ھاووڵاتیانی تورکیا بەرەو سندووقەکانی دەنگدان دەچن. لەمبارەیەوە گوتیشی: "تورکیا گەورەترین چاکسازی لە مێژووی خۆیدا ئەنجام دەدات. بە پشتیوانی گەل سیستەمی سەرۆکایەتی دەھێنین. چاوەڕێی ئەوە دەکەم کە نەک تەنھا لایەنگرانی ئاک پارتی و مەھەپە لە ریفراندۆم دەنگی بەڵی بە گۆڕانکارییەکانی دەستووری بدەن، بەڵکو دەمەوێت برایانی جەھەپە و ئەو کەسانەی کە ھاوسۆزن لەگەڵ ھەدەپەش دەنگی بەڵی بدەن".

ئەردۆغان زیاتر گوتیشی: " ئەم چاکسازییە جیاوازە، لێرەدا یەک دەگرین و کۆدەبینەوە. چونکە ئەم سیستەمە تەنھا سیستەمی یەک کەس و یەک پارت نییە بەڵکو ئەمە بۆ داھاتووی ٨٠ ملیۆن کەسە".

ئەردۆغان رەخنەی لە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان گرت بەوەی کە ناتوانن روونی بکەنەوە بۆچی دژی ئەم سیستەمەن. گوتیشی: "دەمەوێت ئەم خاڵە بەتایبەتی باس بکەم. لەبەر ئەوەی ئۆپۆزسیۆن ئەنجامی دەنگدانەکان دەزانێت بۆیە لە جیاتی باسکردنی پڕۆژەکانیان، دەیانەوێت بە بڵاوکردنەوەی زانیاری ھەڵە خەڵک تووشی سەرلێشێواوی بکەن. ناتوانن روونی بکەنەوە کە بۆچی دژی سیستەمی سەرۆکایەتین بۆ ئەمەش پێداگرن لە بەلاڕێدا بردنی قۆناغەکە بۆ بابەتی گۆڕانکاری رژێم".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاند کە ئەو سەرکۆمارەی بە دەنگی رێژەیەکی زۆری گەل ھەڵدەبژێردرێت دەتوانێت بەرپرسیارێتی ھەڵبگرێت و نیازی خزمەتکردنی ھەیە. گوتیشی: "گشت ئەو کەسانەی کە باوەڕیان بە دیموکراسی ھەیە دەزانن ئەو سەرکۆمارەی بە دەنگی سەدا ٥٠+١ ھەڵدەبژێردرێت، بەدەر لە بەجێھێنانی بەرپرسیارێتییەکانی بەرامبەر گەل ھیچ نیازێکی دیکەی نابێت. ئەوەی بە پێچەوانەوە ئەوە دەڵێت بە تەواوی نیازی خراپە. ئەوانەی کە سیستەمی سەرۆکایەتی کۆمار بە سیستەمی "تاک پیاوی" ناودەبەن ئەوا لە نێو سەرلێشێواویەکی زۆر دان. "تاک پیاوی" کاری جەھەپەیە".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın