توركيا

بڕیاری لێسەندنەوەی ئەرکی پەرلەمانتاری ھەدەپە لەیلا زانا

ئەندامانی تێکەڵاوی لێژنەکانی دەستوور و داد لە پەرلەمانی تورکیا بڕیاری دا بە لێسەندنەوەی ئەرکی پەرلەمانتاری لە نوێنەری بازنەی ئاگری ھەدەپە، لەیلا زانا بە ھۆی دەوامنەکردنی وەک پێویست. بڕیارەکەش لە پەرلەمانی تورکیا دەخرێتە بەر دەنگدان.

Mazın Asad  | 21.11.2017 - نوێکردنەوە : 22.11.2017
بڕیاری لێسەندنەوەی ئەرکی پەرلەمانتاری ھەدەپە لەیلا زانا

TBMM

پەرلەمانی تورکیا - AA

ئەندامانی تێکەڵاوی لێژنەکانی دەستوور و داد لە پەرلەمانی تورکیا بڕیاری دا بە لێسەندنەوەی ئەرکی پەرلەمانتاری لە نوێنەری بازنەی ئاگری ھەدەپە، لەیلا زانا بە ھۆی دەوامنەکردنی وەک پێویست. بڕیارەکەش لە پەرلەمانی تورکیا دەخرێتە بەر دەنگدان.

ئەندامانی تێکەڵاوی لێژنەکانی دەستوور و داد لە پەرلەمانی تورکیا بە کۆی دەنگ بڕیاری دا بە لێسەندنەوەی ئەرکی پەرلەمانتاری لە نوێنەری بازنەی ئاگری ھەدەپە، لەیلا زانا بە ھۆی دەوامنەکردنی وەک پێویست. بڕیارەکەش لە پەرلەمانی تورکیا دەخرێتە بەر دەنگدان.

لێژنەکان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتاری بازنەی ئیستانبوڵی ئاک پارتی، مستەفا شەنتۆپ کۆبووەوە و تیایدا تاوتوێی دۆسیەی دەوامنەکردنی لەیلا زانایان کرد کە بەشداری ٢١٢ دانیشتنی پەرلەمانی نەکردووە.

سەرۆکی لێژنەی ئامادەکاریی و پەرلەمانتاری بازنەی ئەنقەرەی ئاک پارتی، موراد ئاڵپارسڵان لەبارەی ئەو راپۆرتەی کە لەسەر لەیلا زانا ئامادە کردووە، زانیاری پێشکەش بە ئەندامانی لێژنەکان کرد.

مستەفا شەنتۆپ رایگەیاند دۆسیەی لەیلا زانا بەھۆی دەوامنەکردنی کراوەتەوە، نەوەک بەھۆی پرسی سوێندخواردنی یاسایی.

شەنتۆپ لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوە دا کە نووسراوی بەرگری لەیلا زانا لە لێژنەکە گەیشتووەتە دەستیان، بەڵام لەوبارەیەوە ھیچ داواکارییەکیان پێ نەگەیشتووە.

لە دوای پێشکەشکردنی گوتەکان لە لایەن پەرلەمانتاران لە کۆبوونەوەکە، ئەو پەرلەمانتارانەی لە کۆمسیۆنەکان نین لەگەڵ رۆژنامەوانان داوایان لێکرا ھۆڵەکە جێبهێڵن و دواتر دەنگدان لەسەر ئەو پرسە کرا.

لە دەنگدانەکەدا بە کۆی دەنگ بڕیار درا بە لێسەندنەوەی ئەرکی پەرلەمانتاری لە نوێنەری بازنەی ئاگری ھەدەپە، لەیلا زانا بە ھۆی دەوامنەکردنی وەک پێویست. بڕیاری کۆتایی لە پەرلەمانی تورکیا دەخرێتە بەر دەنگدان.

پێشتریش پەرلەمانتاری بازنەی وانی ھەدەپە، توبا ھەزەر ئۆزتورک و پەرلەمانتاری بازنەی شرنەخی ھەدەپە، فەیسەڵ ساریڵدز بەھۆی دەوامنەکردنیان بۆ ماوەیەکی زۆر لە پەرلەمان، دۆسیەکانیان ھاتبووە رۆژەڤەوە و پاشان ئەرکی پەرلەمانتاری ھەردووکیان ھەڵوەشابووەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın