بڵاوکردنەوەی وێنەی درۆ لەبارەی عەفرین لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی یڵدرم و مێرکڵ
کارمەندی کۆمەڵەیەک کە دوێنێ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هاوبەشی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم و راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ خۆی وەک رۆژنامەوان ناساند چەند وێنەیەکی بەمەبەستی ئیدانەکردنی ئۆپەراسیۆنی عەفرین نیشاندا .
Berlin
بەرلین – AA
کارمەندی کۆمەڵەیەک کە دوێنێ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هاوبەشی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم و راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ خۆی وەک رۆژنامەوان ناساند چەند وێنەیەکی بەمەبەستی ئیدانەکردنی ئۆپەراسیۆنی عەفرین نیشاندا بەڵام پێشتر ئاژانسی ئانادۆڵو بەبەڵگەوە ئەوەی بەدرۆ خستبۆوە کە ئەو وێنانە هی عەفرین بن.
ئارمانج عەگید نێروەیی کە بەمەبەستی لەکەدارکردنی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونی سوپای تورکیا وەک رۆژنامەوان خۆی ناساندوو و گوتبووی بۆ باس‌نیوز کاردەکات ئامادەی کۆنگرە رۆژنامەوانیە هاوبەشەکەی یڵدرم و مێرکڵ بوو، دەرکەوت کە لە کۆمەڵەیەک کارت دابەش دەکات.
لە میانی کۆنگرەکەدا دەرکەوت ئەو وێنانەی لایەنگرەکەی پەیەدە/پەکەکە نیشانی دان دوورن لە راستییەوە. پێشتر لە هەژماری تۆڕە کۆمەڵاتییەکانی نزیک لە پەیەدە بڵاوکراونەتەوە.
لە نێو ئەو وێنانەی نێروەیی ویستی کاری ئیستیفزازی پێ ئەنجام بدات، وێنەی منداڵێکی بریندار دەبیندرێت کە لە ئابی ٢٠١٦ گیراوە و لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە.
ئه‌وه‌ی نێروه‌ی نیشانی‌دا پێشتر له‌لایه‌ن هه‌ژماره‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی نزیك له په‌یه‌ده له چالاكی "له عه‌فرین منداڵان رزگار بكه‌ن" به‌كارهێنرا وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی هی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی بیابانه‌كانی سووریا بوو و، له 18ی كانوونی یه‌كه‌می 2015دا له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی Frankfurter Allgemeine ی ئه‌ڵمانیه‌وه له هه‌واڵێكیدا به‌كارهێنراوه و، ده‌ركه‌وتووه كه وێنه‌كه هی ئاژانسی رۆیته‌رز بووه.دوای كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیه‌كه ده‌ركه‌وت كه نێروه‌ی ئه‌و وێنانه‌ی له ئینته‌رنێت دابه‌زاندووه.
نێروه‌ی كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات رۆژنامه‌نووس بێت به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو به یاساكانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌كرد. نێروه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی پێنه‌درابوو له شوێنی خۆیه‌وه ده‌ستیكرد به قسه‌كردن به ده‌نگی به‌رز و، له كاتی به‌ستنی كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا هه‌وڵی بڕینی قسه‌كانی گوته‌بێژه‌كه‌یدا كه وه‌ڵامی پرسیارێكی ده‌دایه‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا یڵدرم، به نێروه‌ی گوت: "ئه‌وانه وێنه‌ی رووداوانێكی دیكه‌ن. پروپاگه‌نده مه‌كه. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بزانیت له عه‌فرین چی ده‌گوزه‌رێت وه‌ره ئه‌وێ. له‌وێ راستیه‌كه ده‌بینیت، ئه‌وانه‌ی نیشانیان ده‌ده‌یت هه‌موو وێنه‌ی رووداوانی دیكه‌ن. لێره هه‌وڵی دروستكردنی كاریگه‌ری مه‌ده".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن