بۆزداغ "هه‌واڵى چوونى هێزه‌كانى رژێمى سووریا بۆ عه‌فرین دووره له راستى"
به‌كر بۆزداغ : "ئاژانسی هەواڵی سووریا سانا رایگەیاندووە کە گوایە ژمارەیەک گروپی چەکداری سەر بە رژێمەکەی ئەسەد دەچنە نێو عەفرینەوە. بڵاوکردنەوەی هەواڵێکی لەو شێوەیە لەلایەن ئەو ئاژانسەوە کارێکی دروست نییە، هەواڵێکی لەو شێوەیەش دوورە لە راستیەوە ".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژى حكوومه‌تى توركیا، به‌كر بۆزداغ له دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى وڵاته‌كه‌ى، كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى رێكخست.
بۆزداغ له‌باره‌ى ئۆپه‌راسیۆنى لقى زه‌یتون گوتى: "ئه‌مڕۆ تا كاتژمێر 1ى پاش نیوه‌ڕۆ ژماره‌ى ئه‌و تیرۆریستانه‌ى كوژراون، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ هه‌زار 651 تیرۆریست. تا له‌ناوبردنى كۆتا تیرۆریست له ناوچه‌كه‌دا ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه به پێداگرییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت".
ناوبراو گوتیشى: "پاراستنى منداڵه‌كانمان به‌رامبه‌ر هه‌موو جۆره هێرشێك و بێ ره‌وشتییه‌ك ئه‌ركى سه‌رشانمانه. پێش هه‌موو شتێك ئه‌ركى سه‌رشانى حكوومه‌ته‌كه‌مان، هێزه‌كانى ئه‌منى و دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ته".
به‌كر بۆزداغ له‌باره‌ى هەواڵێکی ئاژانسی ساناوە گوتى: "ئاژانسی هەواڵی سووریا سانا رایگەیاندووە کە گوایە ژمارەیەک گروپی چەکداری سەر بە رژێمەکەی ئەسەد دەچنە نێو عەفرینەوە. بڵاوکردنەوەی هەواڵێکی لەو شێوەیە لەلایەن ئەو ئاژانسەوە کارێکی دروست نییە، هەواڵێکی لەو شێوەیەش دوورە لە راستیەوە ".
به‌كر بۆزداغ سەبارەت بە ئه‌گه‌رى گواستنه‌وه‌ى هێزى سه‌ربازیى رژێمى سووریا بۆ عه‌فرین گوتى: "ئه‌گه‌ر رژێمى سووریا به‌مه‌به‌ستى به‌رگریكردن له په‌یه‌ده/یه‌په‌گه بیر له گواستنه‌وه یه‌كینه سه‌ربازییه‌كان بۆ عه‌فرین بكاته‌وه یانیش هه‌نگاوێكى به‌م جۆره بنێ ئه‌وا ده‌بێته هۆكارى سه‌رهه‌ڵدانى كاره‌ساتى گه‌وره له ناوچه‌كه‌دا".
جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژى حكوومه‌تى توركیا، به‌كر بۆزداغ زیاتر گوتیشى: "حکوومەت سەبارەت بە هێرش بۆ سەر منداڵان کۆمسیۆنێکی لێکۆلینەوەی پیکهێناوە".