توركيا

"داعش و یەپەگە کڕین و فرۆشتنی چەک لەگەڵ یەکتر دەکەن"

چازشئۆغڵو: "یەپەگە و داعش لە بنەڕەتدا بۆ بەدەسھێنانی ھێز بەرەنگاری یەکتر دەبنەوە. نەک بۆ داھاتووی سووریا بەڵکو ھەردووکیان ھەوڵی بەدەستھێنانی خاکی زیاتر دەدەن.

Abdullah Shukur  | 19.02.2017 - نوێکردنەوە : 20.02.2017
"داعش و یەپەگە کڕین و فرۆشتنی چەک لەگەڵ یەکتر دەکەن"

Schleswig-Holstein

میونخ 

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند کە رێکخراوی تیرۆریستی داعش و یەپەگە بە مەبەستی بەدەسھێنانی ھێزی زیاتر بەرەنگاری یەکتر دەبنەوە. گوتیشی: " یەپەگە و داعش لە بنەڕەتدا بۆ بەدەسھێنانی ھێز بەرەنگاری یەکتر دەبنەوە. نەک بۆ داھاتووی سووریا بەڵکو ھەردووکیان ھەوڵی بەدەستھێنانی خاکی زیاتر دەدەن. ھاوکات جار بە جاریش کڕین و فرۆشتنی چەک لەگەڵ یەکتر دەکەن. بازرگانی نەوتیان لەگەڵ یەکتر ھەیە. ئەمەش ھەموو کەسێک دەزانێ".

چاوشئۆغڵو لە دوای کۆبوونەوەکانی وەزیرانی دەرەوەی جی٢٠ و ٥٣یەمین کۆنفرانسی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە میونخ وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەنووسانی دایەوە.

چاوشئۆغڵو رایگەیاند کە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی جی٢٠ کە لە شاری بۆنی ئەڵمانیا ئەنجام درا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و رووسیا کۆبووەتەوە و تا ئێستاش کۆبوونەوە دووقۆڵیەکان درێژەی دەبێت.

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند کە ئەمڕۆ لە پانێلێکدا لە چوارچێوەی کۆنفرانسەکە باسی لە کێشەی ئیسرائیڵ و فەڵەستین و پێشھاتەکانی سووریا، عێراق و لیبیا کردووە و ئاماژەی بە بۆچوونی تورکیا لەمبارەیەوە کردووە.

چاوشئۆغڵو لە وەڵامی پرسیارێکدا رایگەیاند کە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ئاگاداری ئەو ھەڵانەیە کە لە سەردەمی ئیدارەی باراک ئۆباما ئەنجام داربوو. ئاشکراشی کرد کە دەیانەوێت لاپەرەیەکی نوێ لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا بکەنەوە و بەم ھۆیەوەشەوە باسی لە ھەستیارییەکانی تورکیا وەک بابەتی رادەستکردنەوەی فەتحوڵڵا گولەن و ھاوکاریکردنی یەپەگە لە سووریا لە لایەن ئەمریکا کردووە.

چاوشئۆغڵو لەمبارەیەوە زیاتر گوتیشی: "باسمان لە مەترسییەکانی ھەماھەنگی کردن لەگەڵ تیرۆریستان بە دۆستانی ئەمریکا راگەیاندووە. ئەگەر لەگەڵ گرووپە دروستەکان جوڵە بکەین ئەوا دەتوانین داعش لە ئەلباب و پاشان لە رەققە و ناوچەکانی دیکە لەناوببەین. پێویستە ستراتیژیەکی باشمان لە عێراق ھەبێت و بە زووترین کات مووسڵ ئازاد بکرێت".

چاوشئۆغڵو زیاتر گوتیشی: "لە سووریا بازرگانی لە نێوان گرووپە جیاوازەکان ئەنجام دەدرێت. لە لایەکی دیکەش یەکتر دەکوژن. ئەو چەکانەی کە بەوانیش دەدرێن نیوەی بۆ داعش و نیوەی دیکە بۆ یەپەگە دەڕوات. ھەروەکو دەزانن ئەو چەکانەی دەدرێنە یەپەگە لە ھەمان کات دەکەوێتە دەست پەکەکەش. یەپەگە و داعش لە بنەڕەتدا بۆ بەدەسھێنانی ھێز بەرەنگاری یەکتر دەبنەوە. نەک بۆ داھاتووی سووریا بەڵکو ھەردووکیان ھەوڵی بەدەستھێنانی خاکی زیاتر دەدەن. ھاوکات جار بە جاریش کڕین و فرۆشتنی چەک لەگەڵ یەکتر دەکەن. بازرگانی نەوتیان لەگەڵ یەکتر ھەیە. ئەمەش ھەموو کەسێک دەزانێ".






بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın