"رووبه‌ڕووی یه‌په‌گه و هه‌ر لایەنێك ده‌بینه‌وه كه پشتیوانی لێبكه‌ن"
چاوش‌ئۆغڵو: "له ئێستادا هێزه‌كانی رژێم هێشتا نه‌چوونه‌ته عه‌فرین. دیار نییه كه ده‌چن یان نا. لێدوانی دژ به یه‌ك هه‌ن. رووبه‌ڕووی یه‌په‌گه و هه‌ر لایەنێك ده‌بینه‌وه كه پشتیوانی لێبكه‌ن، رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤیزیۆنی 24 TVدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی دایه‌وه سه‌باره‌ت به رۆژه‌ڤ.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی چوون و نه‌چوونی یه‌كه سه‌ربازیه‌كانی سه‌ر به رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د بۆ عه‌فرین كه ناوی "هێزه‌كانی گه‌ل"یان لێنراوه، چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند "له ئێستادا هێزه‌كانی رژێم هێشتا نه‌چوونه‌ته عه‌فرین. دیار نییه كه ده‌چن یان نا".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه زۆربەی تیرۆریستان له خۆرهه‌ڵاته‌وه دێنه ناوچه‌كه و ئه‌مریكییه‌كانیش ئه‌وه ده‌زانن و گوتی: "ئه‌گه‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه بێت و ئه‌وانه له‌ناوبه‌رێت ئه‌و كاته شتێكی دیكه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رژێم بۆ پشتیوانی له‌م رێكخراوه تیرۆریستیه، پشتیوانی له یه‌په‌گه كه له ئێستادا له‌گه‌ڵ داعش به‌یه‌كه‌ون و بۆ پاراستنیان بچێته ئه‌وێ، ئه‌وا سوپای توركیا به كه‌س راناگیرێت. كێ رووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه با ببێته‌وه كه‌س ناتوانێت رامانگریت. ئه‌و كاته ئێمه دژ به یه‌په‌گه و هه‌ر لایەنێك ده‌وه‌ستینه‌وه كه پشتیوانی ده‌كه‌ن، رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه. چونكه ئیدی ئه‌وه بۆ ئێمه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددیه. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه نه‌بینه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه له‌ناو نه‌به‌ین، سبه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه به‌رامبه‌رمان گه‌وره ده‌بێت و سه‌رله‌نوێ رووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه. هه‌ركه‌سێك رووبه‌ڕووی یه‌په‌گه ببێته‌وه ئه‌وا ته‌واوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی یه‌په‌گه بپارێزیت به‌لای ئێمه‌وه یه‌كسانه به یه‌په‌گه".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه چاوه‌ڕوانی هه‌ڵنانی هه‌نگاوی به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن له په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا و گوتی: "هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قۆناغه. یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌مان له نیوه‌ی یه‌كه‌می مانگی ئاداردا ده‌بێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن چۆن هۆكاری ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنانه نه‌بوون كه داویانه و گوتی: "(تیله‌رسن) ده‌ڵێت تا ئه‌مڕۆ به‌ڵێنمان داوه نه‌مانبردووه‌ته سه‌ر. له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وه دانپێدانانه. ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ڵه‌كه‌ی قبووڵ بكات و پێمان بڵێت چانسێكی دیكه‌مان بده‌نێ ئه‌وا به رای من ده‌بێت ئه‌و رێگه‌یه تاقیبكرێته‌وه".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن