توركيا

سلێمانی.. شاندی حکوومەتی ھەرێم گەیشتنە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان

شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەردەوامی سەردانی حزب و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان، گەیشتنە شاری سلێمانی و سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان-یان کرد لە گردی زەرگەتە.

Dlshad Saifaalddin Ahmed  | 21.11.2017 - نوێکردنەوە : 23.11.2017
سلێمانی.. شاندی حکوومەتی ھەرێم گەیشتنە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان

As Sulaymaniyah

سلێمانی - AA

شاندەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم ، نێچیرڤان بارزانی و جێگری سەرۆکی حکوومەت، قوباد تاڵەبانی و گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێم، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم لەسەر پشکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، مەولود باوەمراد، وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری لەسەر پشکی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، عەبدولستار مەجید و سەفین دزەیی و راوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم ، دڵشاد شەھاب پێکھاتوون لە لایەن بزووتنەوەی گۆڕانیشەوە رێکخەری گشتی گۆڕان، عومەری سەید عەلی و ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان لە پێشوازی شاندەکە بوون.

ئەم سەردانەی شاندی باڵای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دوای رۆژێک لە سەردانی ھەمان شاند بۆ لای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دێت لە شاری ھەولێر، ئامانج لە سەردانەکان بۆ گوێگرتنە لە بۆچوونی لایەنەکان لەبارەی چەند پرسێکی پەیوەست بە حکوومەت و دیالۆگ لەگەڵ بەغدا.

راوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دڵشاد شەھاب لەو بارەیەوە دوێنێ دوای سەردانەکەیان بۆ لای یەکگرتوو لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن گوتی: "حکوومەتی ھەرێم بڕیاری داوە سەردانی ھەموو لایەنەکان بکات بەتایبەت ئەوانەی بەشداری حکوومەتی ھەرێمن بۆ گۆڕینەوەی بیر و را لەبارەی ئەو پێشھاتانەی کە ھاتوونەتە پێش و ئەو ئەرکە قورسەی ئەمڕۆ لە ئەستۆی حکوومەتدایە و ئەو چاوەڕوانیانەی خەڵک لە حکوومەتی ھەیە، ئەمڕۆ دانیشتنەکە لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی دەستی پێکرد و بیروبۆچوونی باش ئاڵوگۆڕکران و باس لەوەکرا لەسەر پرسە بنچیینەکان کە پەیوەستن بە چارەنووسی ھەرێمی کوردستان و ژیانی خەڵک لەوانە کە حکوومەتی ھەرێم لە دەرگای گفتوگۆدایە لەگەڵ بەغدا ھاودەنگ بین، ئەو سەردانانەش بەردەوام دەبێت و لە ئایندەدا سەردانی ھەموو لایەنەکانی تر دەکەین".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın