توركيا

لێدوانە گرنگەکانی سەرۆکوەزیرانی تورکیا یڵدرم

سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم: "وتەی ئێمە بۆ رێکخراوەکانی تیرۆریستییە. ئێمە دڵنیاین کە ھیچ ھاووڵاتییەکی نیشتمانپەروەرمان بەو رێگایانەدا نارۆن کە رێکخراوەکانی تیرۆریستی پێیدا تێپەڕ دەبن.

Abdullah Shukur  | 19.02.2017 - نوێکردنەوە : 20.02.2017
لێدوانە گرنگەکانی سەرۆکوەزیرانی تورکیا یڵدرم

Ankara

ئەنقەرە 

سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە ھوتێلێکی شاری مونیخی ئەڵمانیا بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد.

یڵدرم گوتی: "لە کۆتا ٢-٣ ساڵی رابڕدوو، بەھۆی قەیرانەکانی سووریا و عێراق، بەشێکی وڵاتان بانگەشەی ئەوە دەکەن گوایە ئاسایشی تورکیا وەک پێویست بەرقەرار نییە. ئەمە لە راستیدا بە مەبەستی پێشخستنی کەرتی گەشتوگوزاری خۆیان ئەنجام دەدەن. ئێمەش دەڵێت وڵاتێکمان نیشان بدەن کە تیرۆری تێدا نەبێت. لە ھەموو شوێنێک تیرۆر ھەیە، ئەگەر میونخ چەند ئارام بێت ئەوا ئیستانبوڵێش ئەوەندە ئارامە".

بینالی یڵدرم لەبارەی ریفراندۆم و گۆڕانکاری دەستووری گوتی: "ئایا لەو شوێنەی کە سەرکۆمار رێژەی سەدا پەنجای دەنگەکان بەدەست دەھێنێت دیکتاتۆری ھەیە؟ لە سەردەمی تاک حزب دەنگدانی ئاشکرا و سیستەمی جیاکاری ھەبوو. لەوانەیە ھەر ئەوە لە بیری جەھەپە مابێت، ئێمە ئەو سیستەمە ناھێنین".

سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لە درێژەدا گوتیشی: "وتەی ئێمە بۆ رێکخراوەکانی تیرۆریستییە. ئێمە دڵنیاین کە ھیچ ھاووڵاتییەکی نیشتمانپەروەرمان بەو رێگایانەدا نارۆن کە رێکخراوەکانی تیرۆریستی پێیدا تێپەڕ دەبن. بژاردەی ئەو ھاووڵاتیانەی کە پەیوەندییان بە تیرۆرەوە نییە، لەسەر سەر و چاومان. ھەر بژاردەیەک دەیانەوێت با بیکەن. وتەی ئێمە بۆ رێکخراوەکانی تیرۆریتسییە، زۆر ئاشکرایە. بە دڵنیایەوە ھاووڵاتی دروست ترین بڕیار دەدات. تیرۆریستان دڵخۆش ناکەن. ئێمە ئەوە دەزانین. متمانەمان بە وڵاتەکەمان و ھاووڵاتیانمان ھەیە".








بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın