Ankara
ئەنقەرە – AA
سوپای تورکیا رایگەیاند لە گوندەوارەکانی قەزای پەرواری سەر بە پارێزگای سێرت شەش چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەیان کوشتووە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند، بەیانی دوێنێ لە کاتی جێگۆڕکێ پێکردنی یەکەکانی فەرماندەیی لیوای پیادەی ٢٣ لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەوە تەققەیان لێکرا و دەستبەجی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بەرپەرچیان دانەوە.
لە راگەیەنداراوەکەی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیادا ئاماژە بەوەشکراوە
لە ئاکامی پێکدادانەکەدا چەکدارێکی پەکەکە کوژرا.
هەر دوێنێ دوای نیوەڕۆش ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بۆ سەر چەکدارانی پەکەکە ئەنجام درا کە خۆیان ئامادەکردبوو بۆ هێرشکردنە سەر بنکەکانی پۆلیس و بنکە سەربازییەکان، لە ئاکامدا پێنج چەکداری دیکەی پەکەکە کوژران.