ماردین.. دانانی ویستگه‌ی پێشكه‌وتووی پاس
- شاره‌وانی ماردین كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه دانراوه، له شه‌قامه قه‌ره‌باڵغه‌كانی شاره‌كه‌دا جۆره وێستگه‌یه‌ك ده‌خاته خزمه‌تی خه‌ڵكی كه سپلیت، ته‌له‌ڤیزیۆن و كتێبیی تێدایه و، به‌ستراوه به تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه.
Mardin
ماردین - AA
شاره‌وانی ماردین كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه دانراوه، له شه‌قامه قه‌ره‌باڵغه‌كانی شاره‌كه‌دا جۆره وێستگه‌یه‌ك ده‌خاته خزمه‌تی خه‌ڵكی كه سپلیت، ته‌له‌ڤیزیۆن و كتێبیی تێدایه و، به‌ستراوه به تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه.
بریكاری سه‌رۆكی شاره‌وانی ماردین، موسته‌فا یامان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و كاره‌ی به‌مه‌به‌ستی ئاشناكردنی خه‌ڵكی به خزمه‌تگوزارییه به‌رزه‌كانی شاره‌وانی ده‌ستیانپێكردووه به‌و په‌ڕی خێرایی درێژه‌ی هه‌یه.
له‌سه‌ر فه‌رمانی یامان، تیمه‌كانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی شاره‌کە، له یه‌كه‌م قۆناغدا ده‌ستیانكردووه به دانانی شه‌ش وێستگه‌ی داخراو له شه‌ش خاڵدا بۆ گواستنه‌وه گشتییه‌كان.