هۆزە كورده‌كانی شرنەخ له گشتپرسی بە "به‌ڵێ" ده‌نگ ده‌ده‌ن
- نوێنه‌رانی هۆز و بنه‌ماڵه‌كانی شرنەخ رایانگه‌یاند، له گشتپرسییه‌كه‌ی گۆڕانكاریی ده‌ستوور بە"به‌ڵێ" دەنگ ده‌ده‌ن.
Şırnak
شرنا‌خ - AA
نوێنه‌رانی هۆز و بنه‌ماڵه‌كانی شرنەخ رایانگه‌یاند، له گشتپرسییه‌كه‌ی گۆڕانكاریی ده‌ستوور بە"به‌ڵێ" دەنگ ده‌ده‌ن.
جه‌میل ئۆته‌ر كه یه‌كێكه له نوێنه‌رانی هۆزی ژیركی، له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هۆزەکەیان زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س ده‌بێت.
ئۆته‌ر رایگه‌یاندووه كه له سه‌رتاسه‌ری توركیادا ئه‌ندامانی هۆزەکەیان نیشته‌جێن و باسی له گرنگیی گشتپرسییه‌كه‌ی 16ی نیسان كرد كه له‌باره‌ی گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی بۆ حكوومه‌تی سه‌ركۆماری ئه‌نجام ده‌درێت.
هاوكات نوێنه‌ری هۆزی هاشمئۆغڵو كه له شارۆچكه‌ی سلۆپیی شرنەخ ناسراون رایگه‌یاند، لە گشتپرسییه‌كه‌ی ١٦ی نیسان بە "به‌ڵێ"ده‌نگ ده‌ده‌ن.
هه‌شار هاشمئۆغڵو له ماڵی هاشم هاشمئۆغڵو له سلۆپی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی هۆزەکەیان كۆبووه‌وه و رایگه‌یاند، له ساڵی 2008ه‌وه هۆزەکەیان بڕیاریانداوه له‌گه‌ڵ ئاك پارتیدا درێژه به ژیانی سیاسی‌یان بده‌ن.
هاشمئۆغڵو گوتی: "هیچ هێز و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ئێمه له‌ڕێگای ئاك پارتی و سه‌ركۆمارمان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوورناخاته‌وه. به‌مه‌به‌ستی دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئێمه و هاووڵاتیانی هاوهه‌ڵوێستی ئێمه له سلۆپی، وه‌ك پێشتر به‌رده‌وامین له‌سه‌ر رێگای ئاك پارتی و به‌ڕێز سه‌ركۆمار".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن