توركيا

یڵدرم: "هۆشداریی دەدەمە ئەورووپا دەستوەرنەدەنە کاروباری ناوخۆی تورکیا"

یڵدرم: "هۆشداریی دەدەمە ئەورووپا لەبارەی ئەو گشتپرسییەی کە ئەنجام دەدرێت دەست وەرنەدەنە کاروباری ناوخۆی ئێمە، ئەوە بابەتی ناوخۆی تورکیایە. سەرقاڵی کاری خۆتان بن. با هەموو کەس پێگە و سنووری خۆی بزانێت".

Muhammet Ali Kemal  | 28.03.2017 - نوێکردنەوە : 29.03.2017
یڵدرم: "هۆشداریی دەدەمە ئەورووپا دەستوەرنەدەنە کاروباری ناوخۆی تورکیا"

Ankara

کارامان - AA

سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "هۆشداریی دەدەمە ئەورووپا لەبارەی ئەو گشتپرسییەی کە ئەنجام دەدرێت دەست وەرنەدەنە کاروباری ناوخۆی ئێمە، ئەوە بابەتی ناوخۆی تورکیایە. سەرقاڵی کاری خۆتان بن. با هەموو کەس پێگە و سنووری خۆی بزانێت''.

بینالی یڵدرم ئاماژەی بەوە دا کە ماوەی ١٤ ساڵە لەلایەک خزمەتی گەل دەکەن و لەلایەکی دیکەوە رووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە، و رایگەیاند "لەگەڵ سیستەمی نوێ ئەو ئاستەنگانە نامێنن. مەرجی بەئاستەنگ نامێنێت. ئیدی مەرجی بێئاستەنگ هەیە. ناروونی نامێنێت. لێکتێنەگیشتنی سەرکۆمار و سەرۆکوەزیران نامێنێت. چونکە سیستەم دەگۆڕێت و سیستەمی حوکمڕانی سەرۆکایەتی دێت. هێز لەسەر سندووقەکانە ئێوە دیاری دەکەن".

یڵدرم لە گۆڕەپانی دیموکراسی 15ی تەمووز لە ئاکتەککەی کارەمان گوتارێکی پێشکەشی دانیشتوانی شارەکە کرد و رایگەیاند "تا ئەوەندەی دەتوانن، با بڵێن 'نەخێر'، تا ئەوەندەی دەتوانن با دژایەتی بکەن. کلچدارئۆغڵو حەوت هەڵبژاردنە بەدەستی بەتاڵ دەچێتەوە ماڵەوە، ئەم جارەش هەر بەو جۆرە دەبێت".

سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم راشیگەیاند: "هۆشداریی دەدەمە ئەورووپا لەبارەی ئەو گشتپرسییەی کە ئەنجام دەدرێت دەست وەرنەدەنە کاروباری ناوخۆی ئێمە، ئەوە بابەتی ناوخۆی تورکیایە. سەرقاڵی کاری خۆتان بن. با هەموو کەس پێگە و سنووری خۆی بزانێت. ئایا ئەرکی ئێوەيە کە چالاکی بە پەکەکە ئەنجام بدەن؟ ئایا ئەرکی ئێوەيە کە هاوکاریی فەتۆ بکەن؟''.

یڵدرم گوتیشی : "هه‌رچه‌ند توركیا له‌ به‌دیموكراسیبووندا رێگایه‌كی زیاتر ده‌بڕێت، رۆژ به‌ڕۆژ له‌ هه‌ندێك وڵاتانی ئه‌ورووپادا گوتاری نه‌ژادپه‌رستی هه‌ڵده‌كشێت. دوژمنایه‌تیكردنی ئه‌ردۆغان بووه‌ به‌ مۆده‌. پیاوانی رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌كانی په‌كه‌كه‌ و فه‌تۆ به‌ئاره‌زووی خۆیان بانگه‌شه‌ی 'نه‌خێر'ده‌كه‌ن و كۆڵان به‌کۆڵان بەوێنه‌ی سه‌ركرده‌ی دابه‌شكاره‌وه‌ ده‌گه‌ڕێن، به‌ڵام گوتنی 'به‌ڵێ' قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت. ئه‌مه‌ نه‌ژادپه‌رستییه‌".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın