ئامێرێک بە ١٠ چرکە نەخۆشی شێرپەنجە دیاری دەکات
زانایان ئامێریکیان دروستکرد کە گەورەیی بەقەد قەلەمێکە لە ماوەی ١٠ چرکەدا خانەکانی تووشبوو بە شێرپەنجە دیاری دەکات.
Ankara
ئەنقەرە - AA
بەپێی توێژینەوەیەکی زانستی زانکۆی تکساسی ئەمریکی کە لە گۆڤاری Science Translational Medicine بڵاوکراوەتەوە، بە سوود وەرگرتن بەخێرا بڵاوبوونەوە و گەورەبوونی ئەو خانانەی دووچاری شێرپەنجە بووە، ئامێرێک دروست کراوە کە لە سەدا ٩٦ شیکارەکانی بە دروستی دیاری دەکات.
بۆ دۆزینەوەی خانەکانی شێرپەنجە، ئامێرەکە لەسەر خانە گومانلێکراوەکان جێگیر دەکرێت و دڵۆپە ئاوێکی بەسەر دادەڕێژرێت. دواتر ئامێرەکە ئاوەکە بۆ خۆی رادەکێشێت و خانە بەرکەوتووەکان بە شێرپەنجە دیاری دەکات کە تەنھا ماوەی ١٠ چرکە دەخایەنێت. پاشان ئامێرەکە بە ئامێرێکی گەورەتر دەبەسترێتەوە بۆ ئەوەی پزیشکەکان بزانن کە جۆری شێرپەنجە چییە.
بە سایەی ئامێرەکەوە بەشێوەیەکی زۆر خێراتر پزیشکەکان ئاگاداری تووشبووان بە نەخۆشی شێرپەنجە دەبن.
توێژینەوەیەک لەسەر ٢٥٣ کەس بە ئامێرەکە دەکرێت و ئێستا تاقیکردنەوەکان درێژەی ھەیە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن