تەندروستی

ئیندۆنیزیا.. بەکارهێنانی ماری کۆبرا لە بری دەرمان

خەڵکی ئیندۆنیزیا پێیان وایە ماری کۆبرای جۆری ژاڤا سودی تەندروستی هەیە و لەبری چارەسەری پزیشکی کیمیایی سوودی لێ دەبینرێت.

Ramal Mahmood  | 03.02.2017 - نوێکردنەوە : 04.02.2017
ئیندۆنیزیا.. بەکارهێنانی ماری کۆبرا لە بری دەرمان

جاکارتا

خەڵکی ئیندۆنیزیا پێیان وایە ماری کۆبرای جۆری ژاڤا سودی تەندروستی هەیە و لەبری چارەسەری پزیشکی کیمیایی سوودی لێ دەبینرێت.

لە رۆژئاوای جاکارتای پایتەخت لە ناوچەی مانگا بەسار ئێواران دەست دەکرێت بە فرۆشتنی ئەم جۆرە مارە.

ژمارەیەک لە کڕیاران خوێنی ماری کۆبرا وەک شڕوب بەکاردەهێنن و لەگەڵ ماددە رووەکییەکان تێکەڵی دەکەن، ژمارەیەکی دیکەیشیان گۆشتەکەیان لەسەر مەقڵی دەبرژێنن.

شڕوب، کرێم و حەبی کەپسول لە خوێنی ماری کوبرا لەبەر چاوی کڕیاران ئامادە دەکرێت. گۆشتی مارەکەش لەگەڵ پیاز، بیبەر و لیمۆ لەسەر مەقڵی ئامادە دەکرێت. خەڵکی ئیندۆنیزیا لەو باوەڕە دان گۆشت و خوێنی ئەم مارە سوودی زۆرە بۆ وزەبەخشین و بەهێزبوون.

هەروەها خوێنی ماری کۆبرا بەمەبەستی پاراستنی پێست، بەهێزکردنی توانای سێکسی و نەهێشتنی ئازاری جومگەکان بەکار دەهێنرێت.

هەر دانەیەک لە ماری کۆبرا بە بڕی پێنج دۆلار دەفرۆشرێت، کیسەباخەڵ و قایشیش لە پێستی ئەم جۆرە مارە دروست دەکرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın