بەرازیل.. ژمارەی تووشبوون بە نەخۆشی زەردەتا لەزیادبوون دایە
تائێستا نەخۆشی زەردەتا (Yellow fever) لە بەرازیل بەردەوام لە بڵاوبوونەوەدایە و تاکو ئێستا ٤٢٤ حاڵەت تۆمار کراوە و ١٣٧ کەسیش بەهەمان هۆکار گیانی لەدەست داوە.
Sao Paulo
ساوپاوڵۆ - AA
تائێستا نەخۆشی زەردەتا (Yellow fever) لە بەرازیل بەردەوام لە بڵاوبوونەوەدایە و تاکو ئێستا ٤٢٤ حاڵەت تۆمار کراوە و ١٣٧ کەسیش بەهەمان هۆکار گیانی لەدەست داوە.
وەزارەتی تەندروستی بەرازیل بڵاویکردووەتەوە کە تائێستا ٤٢٤ حاڵەتی زەردەتا تۆمار کراوە و پارێزگای میناس گەراس زۆرترین حاڵەتی نەخۆشیەکەی تێدابووە کە ٣٢٥ کەسن و دوای ئەو پارێزگای ئەسپیریتۆ دێت کە ٩٣حاڵەت و لە ساوپاوڵۆش ٤ حاڵەت تۆمار کراوە.
لە ٨٠ شاری بەرازیل ١٣٧ کەس بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەست داوە و لە ٤٩ شاری سەر بە میناس گەراس ١١١ کەس گیانیان لەدەست داوە.
لە کانوونی یەکەمی ساڵی رابردووەوە هەزارو ٥٥٨ حاڵەتی تووش بوون بە نەخۆشی زەردەتا راگەیەندراوە و ٩٣٣ حاڵەتی گوماناوەی هەبووە و لێکۆڵینەوە لە ١١٢ حاڵەتی مردن دەکرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن