تەندروستی

دهۆک.. گەیشتنى تیمى پزیشکى ئەمریکى

- ئەمڕۆ تیمێکى پزیشکى ئەمریکى بۆ چارەسەرکردنى نەخۆشییەکانى دڵ و منداڵبوون و پێدانى ئەزموونى زیاتر بە کارمەندانى کەرتى تەندروستى گەیشتنە پارێزگاى دهۆک.

Azat Muhammet  | 17.08.2017 - نوێکردنەوە : 20.08.2017
دهۆک.. گەیشتنى تیمى پزیشکى ئەمریکى

Dahuk

دهۆک - AA

لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، بەرپرسى تیمى پزیشکانى ئەمریکى لە دهۆک، لوفى مەنهارتن لە ناوەندى ئازادى بۆ نەشتەرگەرى و نەخۆشییەکانى دڵ لە نەخۆشخانەى ئازادى لە پارێزگاى دهۆک رایگەیاند "بۆ هاوکاریکردن و پێشخستنى کەرتى تەندروستى هاتووینەتە پارێزگاى دهۆک".

بەرپرسى تیمى پزیشکانى ئەمریکى لە دهۆک، لوفى مەنهارتن لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا بۆ دەزگاکانى راگەیاندن گوتى: "ئێمە وەک تیمى پزیشکانى ئەمریکى بە ئامانجى هاوکاریکردنى پزیشکانى کورد لە پارێزگاى دهۆک، روومان لەو شارە کردووە. لە کاتێکدا ئێمە دەزانین کە کارمەندانى تەندروستى لە ئەرک و کارى خۆیان بەردەوامن، بەڵام ئێمە دەمانەوێت پزیشکانى کورد لە بوارەکانى نەخۆشییەکانى دڵ و نەشتەرگەرییەکانى منداڵ بوون ئاشناى پێشکەوتنى زیاتر و ئەزموونى پزیشکانى ئەمریکى بن".

گوتیشى: "بە بەراورد بە ساڵى رابردوو پێشکەوتن لە کەرتى تەندروستى لە پارێزگاى دهۆک بەدی دەکرێت، بۆ نموونە ئێستا منداڵان شوێنێکى تایبەتیان هەیە سەردانى بکەن و لەو شوێنە تایبەتەدا چارەسەرى پێویست وەربگرن، ئێمەیش وەک تیمى پزیشکانى ئەمریکى کە لە راوێژکار و پزیشکى پسپۆڕ پێکدێن دووپاتى دەکەینەوە کار لەسەر پەرەپێدانى ئەزموونى پزیشکان دەکەین لە بوارەکانى پاراستنى تەندروستى منداڵان و لە دایکبوون".

بەرپرسى تیمى پزیشکانى ئەمریکى لە دهۆک، ئاماژەى بەوەدا کە تیمەکەیان تایبەتمەند بە نەخۆشییەکانى دڵ و ئەنجامدانى نەشتەرگەرییەکانى دڵ و هەروەها نەخۆشییەکانى منداڵان و نەشتەرگەرى منداڵبوون و چاودێرىکردنى تەندروستى منداڵان. دەشڵێت "ئێمە بە هەماهەنگى لەگەڵ پزیشکان و کارمەندانى تەندروستى سەربە بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى گشتى پارێزگاى دهۆک بە کارەکانمان هەڵدەستین".

لوفى گەیشتنیان بە پارێزگاى دهۆک بە سەرکەوتنى پڕۆسەکە زانی و گوتی: "خۆشحاڵین کە گەیشتین بە پارێزگاى دهۆک بۆ خزمەتکردنى هاووڵاتییان، ئەمە خۆى لە خۆیدا سەرکەوتنێکى گەورەیە بۆ ئێمە و خزمەتێکیش دەبێت بۆ هاووڵاتییان".

تیمى پزیشکانى ئەمریکا ساڵانە دووجار سەردانى پارێزگاى دهۆک دەکەن، هەر تیمێک بۆ نزیکەى سێ مانگ لە پارێزگاکە دەمێننەوە، لەو ماوەیەدا چەندین نەشتەرگەرى گەورە و مامناوەند ئەنجام دەدەن.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın