نزیكەی ٢٨ هەزار قوربانی شەڕی مووسڵ لە ھەولێر چارەسەرییان بۆ كراوە
لە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ لە 17 تشرینی یەكەمی 2016 تا ئێستا، نزیكەی 28 هەزار قوربانی شەڕ ودەرئەنجامەکانی لە مووسڵ وناوچە رزگاركراوەکانی دەوروبەری، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەكانی ھەولێر.
Arbil
هەولێر-AA
لە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ لە 17 تشرینی یەكەمی 2016 تا ئێستا، نزیكەی 28 هەزار قوربانی شەڕ ودەرئەنجامەکانی لە مووسڵ وناوچە رزگاركراوەکانی دەوروبەری،گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەكانی ھەولێر.
بە گوێرەی راگەیانراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بۆ ماڵپەری فەرمی حكوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە میانی ئەم ژماریە نزیکەی 14 هەزار برینداری مەدەنی وسەربازی هەن کە راستەوخۆ لە ئەنجامی پێکدادانی سەربازی بریندار بوونە. نزیکەی هەمان ژمارەش، نەخۆشی مەدەنین کە تووشی نەخۆشی جیاجیا بوونە وبەهۆی نەمانی خزمەتگوزاری پزیشکی لە مووسڵ ودەورووبەری، لە هەولێر چارەسەری پزیشکییان وەرگرەتووە.
بە گوێرەی راگەیاندراوەکە، بریندارە مەدەنییەکان زیاتر به‌هۆی "گوللـه‌هاوه‌ن وته‌قینه‌وه بریندار بوونە، به‌تایبه‌تی له رۆژانی كۆنترۆڵكردنەوەی گه‌ڕه‌كه‌كانی بەری چەپی شاری مووسڵ. ھەروەھا كاتی كۆنترۆڵكردنەوەی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لام بریندارێكی یه‌كجار زۆری ھەبووە".
لە راگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر ئاماژە بەوە کراوە کە شه‌ڕی مووسڵ كاریگەریی راستەوخۆی لە‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر ھەیە "بۆ نموونە، بووتە هۆی کەمبوونەوەی ده‌رمان و پێداویستیەکانی پزیشكی لە نەخۆشخانەکان. ئەو ده‌رمان و پێداویستیانەی بۆ ماوەی هەشت مانگ دانرابوون بەكار بھێنرێن، لە ماوەی دوو مانگدا ته‌واو بوون".
هەروەها راگەیەنراوە کە "یارمه‌تییه‌كانی عیراق بۆ دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی لە ئاستی پێویستدا نییە ویارمەتییەكانیان زۆر سنووردارن. بەڵام له كه‌مپه‌كان تا ئاستێك یارمه‌تیده‌ربوونە وپاڵپشتی تیمه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌یدانی ته‌ندروستی هه‌ولێریان كردووه".
لە راگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە داوا لە حکوومەتی عێراق کراوە بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی و تیایدا هاتووە "بۆ چارەسەركردنی ئەم كیشەیە داوامان لە حكوومه‌تی عیراق كرد، بەڵام وەك پێویست به ده‌نگه‌وه نه‌هات، بەڵام رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌گه‌ڵ چه‌ند رێكخراوێكی دیكەی ناحكوومی بە شێوەیەكی سنووردار یارمەتیدەر بوونە".