تەندروستی, ژيان

هەولێر.. بەهۆی بوومەلەرزەوە ژمارەیەک هاووڵاتی زامداربوون

- بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، دکتۆر سامان بەرزنجی: "بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەمشەو تاوەکو ئێستا ٥٨ هاووڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانی شاری هەولێریان کردووە"

13.11.2017 - نوێکردنەوە : 13.11.2017
هەولێر.. بەهۆی بوومەلەرزەوە ژمارەیەک هاووڵاتی زامداربوون

Arbil

هەولێر - AA

بەهۆی بوومەلەرزەوە ژمارەیەک هاووڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانی شاری هەولێریان کردووە و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێریش ئاماژە بەوە دەکات کە هەندێک هاووڵاتی بەهۆی ترسەوە باری تەندروستیان تێکچووە و هەندێکیش بەهۆی کەوتن برینداربوونە .

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، دکتۆر سامان بەرزنجی لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەمشەو تاوەکو ئێستا ٥٨ هاووڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانی شاری هەولێریان کردووە و بەشێکیان بەهۆی ترسەوە باری تەندروستییان تێکچووە و بەشێکیشیان بەهۆی راکردنەوە کەوتوونە و توشی شکانی ئێسک بوونە".

دکتۆر سامان بەرزنجی گوتیشی: "دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست بەشێک لە هاووڵاتییەکان رەوانەی ماڵەوەکراون و چاوەڕوانی ئەوەش دەکرێت هێشتا هاووڵاتی دیکە سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بەهۆی ئەوەی رەنگە هەندێکیان لە رێگای دوورەوەبێن".

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، دکتۆر سامان بەرزنجی گوتیشی: "پێویستە لەکاتی بوومەلەرزەدا لە ژوورەکان بێینە دەرەوە و لەناو باڵەخانە و خانووەکان نەمێنین بۆ ئەوەی خۆمان لە هەر رووداوێک بپارێزین".

ئەمشەو کاتژمێر ٨ و ٥٥ خولەک سێ شەپۆلی بوومەلەرزە تەواوی ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی خوارووی عێراقی گرتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە بوومەلەرزەکە لە تەواوی ھەرێمی کوردستان بە گوڕی ٧.٢ پلەی ریختەر بووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın