جيهان, تەندروستی

یەمەن.. بڵاوبوونەوەی نەخۆشی دیفتیریا

- رێكخراوی تەندروستی جیهانی: "١٢٠ كەس كە زۆربەیان منداڵن لە یەمەن تووشی نەخۆشی دیفتیریا هاتوون".

Zana Natık Kerem  | 19.11.2017 - نوێکردنەوە : 20.11.2017
یەمەن.. بڵاوبوونەوەی نەخۆشی دیفتیریا

Yemen

یەمەن ــ AA

رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند كە لە میانی چوار هەفتەی رابردوودا، بە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی دیفتیریا لە یەمەن، ١٤ كەس گیانیان لەدەستداوە.

لە تویتێكدا، رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوە داوە كە زۆر بە خێرایی نەخۆشی دیفتیریا لە یەمەن بڵاوبووەتەوە و تا ئێستا ١٤ كەسی دیكەش گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ١٢٠ كەس كە زۆربەیان منداڵن تووشی نەخۆشخییەكە هاتوون.

رێكخراوەكە روونیكردووەتەوە كە ئەوانەی تووشی نەخۆشییەكە هاتوون، منداڵن و گرنگە ئەو منداڵانە ڤاکسین بدرێن.

رێكخراوەكە ئاماژەی بەو ناوچانە نەدا كە لە یەمەن نەخۆشی دیفتیریای لێی بڵاوبووەتەوە و رایگەیاند كە بە هۆی قەرباڵغی و دەربەدەری، ژیانی زیندانیان تووشبوون بە نەخۆشییەكە رووی لە زیادبوون کردووە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın