تەندروستی

یەمەن.. بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی پەتای کۆلێرا

- رێکخراوی تەندروستی جیهانی: "ژمارەی ئەو کەسانەی لە یەمەن بە هۆی پەتای کۆلێراوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٣٩٨ کەس".

Ramal Abdullah Mahmood  | 25.05.2017 - نوێکردنەوە : 25.05.2017
یەمەن.. بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی پەتای کۆلێرا

Yemen

سەنعا – AA

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندک ژمارەی ئەو کەسانەی لە یەمەن بە هۆی پەتای کۆلێراوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٣٩٨ کەس.

بە پێی راگەیەنراوی نووسینگەی یەمەنی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە تویتەر لە ٢٧ی نیسانەوە تاکو ئێستا زیاتر لە ٣٨ هەزار و ٣٠٠ حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا لە ٢٧ پارێزگای ئەو وڵاتە تۆمار کراوە. ژمارەی ئەو کەسانەیش کە بە هۆی ئەم پەتایەوە گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە ٣٩٨ کەس.

راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە دوو لەسەر سێی خەڵکی یەمەن ئاوی پاکیان دەست ناکەوێت، بەو هۆیەشەوە پەتاکە بەپەلە بەردەوامە لە تەشەنەسەندن.

رۆژی دووشەممە، لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا تیشکی خستبووە سەر ئەوەی کە ژمارەی قوربانیانی ئەو پەتایە گەیشتووەتە ٣٥٠ کەس.

رێکخراوی پزیشکانی بێسنوریش هۆشداری ئەوەی داوە کە ئەگەر رێوشوێنی پێویست نەگیرێتە بەر پەتاکە لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت.

بە هۆی شەڕو پێکدادانەکان لە یەمەن کە زیاتر لە دووساڵە بەردەوامە، نزیکەی سێ ملیۆن کەس لە ناوخۆی ئەو وڵاتە ئاوارە بوون، بە هۆی دەستنەگەیشتن بە ئاوی خواردنەوەی پاک و کۆکردنەوەی پاشەڕۆ مەترسی بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە لەنێویاندا دەکرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın