جيهان

ھێرشی رژێمی ئەسەد بۆ سەر خەڵکی سڤیل

پێشێلکاری ئاگربەست لە سووریا لەلایەن رژێمی ئەسەد بەردەوامە و لە ئەنجامی ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر شوێنە نیشتەجێیەکانی شاری دەرعا چوار کەسی سڤیل کوژران و ھەشت کەسی دیکە برینداربوون.

Abdullah Shukur  | 19.02.2017 - نوێکردنەوە : 20.02.2017
 ھێرشی رژێمی ئەسەد بۆ سەر خەڵکی سڤیل

Ankara

دەرعا 

پێشێلکاری ئاگربەست لە سووریا لەلایەن رژێمی ئەسەد بەردەوامە و لە ئەنجامی ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر شوێنە نیشتەجێیەکانی شاری دەرعا چوار کەسی سڤیل کوژران و ھەشت کەسی دیکە برینداربوون.

بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی پارێزگای دەرعا نیبراس ھۆرانی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە رژێمی سووریا شارۆچکەی نەسیبی سەر بە پارێزگای دەرعایان بۆردومانکردووە.

راشیگەیاند کە لە ھێرشەکەدا چوار کەسی سڤیل کوژراون و ھەشت کەسیش برینداربوون. ھاوکات زیانێکی زۆر بە بینایەکانی ناوچەکە کەوتووە.

ھۆرانی ئاشکراشی کرد کە رژێمی ئەسەد لە بۆردومانکردنی غوتای رۆژھەڵات و شارۆچکەی ھەریستا و گەڕەکی کابونی سەربە دیمەشق بەردەوامە.

رێککەوتنی ئاگربەست لە سووریا لە ژێر گەرەنتی تورکیا و رووسیا لە ٣٠ی کانوونی یەکەم چووبووە واری جێبەجێ کردنەوە.













بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın