سياسەت, جيهان

ئالان دەنکان لە حکوومەتی بریتانیا لێدوان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دەدات

سەرۆکی دەوڵەت بۆ کاروباری ئەمریکا و ئەورووپا لە وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا ئالان دەنکان ئاماژەی بە مەترسی هەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووزی تورکیا کرد

Rewa Mahmut Hasan  | 18.02.2017 - نوێکردنەوە : 20.02.2017
ئالان دەنکان لە حکوومەتی بریتانیا لێدوان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دەدات

لەندەن

سەرۆکی دەوڵەت بۆکاروباری ئەمریکا و ئەورووپا لە وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا ئالان دەنکان وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی ئانادۆڵوی دایەوە.

سەرەتا ئالان دەنکان ئاماژەی بە مەترسی هەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووزی تورکیا کرد و رایگەیاند کە لە کاتی هەوڵەکەدا لە تورکیا راستەوخۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوە بۆریس جۆنسن و سەرۆکوەزیران تێرێسا مای چاویان بەیەک کەوتووە و باسی لەوە کردووە کە ئەمە رووداوێکی گرنگە و دەبێت بەپەلە بچێتە ئەو وڵاتە.

دەنکان باس لەوە دەکات کە لەدوای هەوڵە کودەتاییەکەوە، بۆخۆی سێ جار و هەریەک لە سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی بریتانیا بەمەبەستی دەربڕینی پشتیوانی بۆ تورکیا جارێک سەردانی ئەو وڵاتەیان کردووە و نەیشاردەوە کە ئەو لەو بڕوایەدایە تورکیا ناوەندی سەقامگیری ناوچەکەیە.

دەنکان لەدرێژەی گوتەکانیدا پەیامی ئەوەی دایە تورکیا کە دەبێت لە قۆناغی دوای کودەتادا "سەروەریی یاساو دادپەروەریی" پەیرەو بکرێت و گوتی:

هەڵبەتە کاتێک حکوومەت رێوشوێنی زۆر توند دەگرێتە بەر، دەبێت دڵنیابێت کە ئەو کەسانەی دەکرێنە ئامانج ئەوانە بن کە تاوانیان ئەنجام داوە.

لەبەشێکی دیکەی گوتەکانیدا دەنکان ئاماژەی بە پرسی جیابوونەوەی بریتانیا کرد لە یەکێتی ئەورووپا، ناسراو بە برێخت، کە دوای ئەو بڕیارە ئامانجیانە پەیوەندیەکانییان لەگەڵ تورکیا قوڵتر بکەنەوەو زیادکردنی ژمارەی گەشتیارانی بریتانی بۆ تورکیا و چالاکیە ئابووریەکان، ڕێککەوتنی بەرهەمی بەرگری کە لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا سەرۆکوەزیرانی بریتانیا تێرێسا مای واژوی کرد ئاماژەیەکن بۆ راست و دروستی ئەو نیازەی بریتانیا بۆ نزیکبوونەوە لە تورکیا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın