ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: "زیاتر له 200 كه‌یسی گه‌نده‌ڵییمان له‌به‌رده‌ستدایه"
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه شێوه‌ی گه‌نده‌ڵی گۆڕاوه و به‌رتیل وه‌رگرتن زیادی كردووه، ده‌شڵێت زیاتر له 200 كه‌یسی جه‌زائییان له‌لایه.
Arbil
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌وانه‌ی به‌غدا سامانه‌كانییان ئاشكرا ده‌كه‌ن.
- "كارده‌كه‌ین بۆ دامه‌زراندنی دادگه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند بۆ كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی"
ئاژانسی ئانادۆڵو: له ئه‌مساڵدا ژماره‌ی كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی كه هاتوون بۆ ده‌سته‌كه‌تان یان به‌دواداچوونتان بۆ كردوون چه‌ند ده‌بن و زیاتر له چی كه‌یسێكدان؟
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: "ئێمه هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك ژماره‌ی داتا و ژماره‌ی داوا هه‌واڵده‌ری و سزایی و تا ئه‌و زانیارییانه‌ش راده‌گه‌یه‌نین كه به‌ده‌سته ده‌گات، له مانگی 7ی ئه‌مساڵدا داتا و زانیارییه‌كانی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵمان راگه‌یاند، 10ی مانگی داهاتوو كه هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانیی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌كات داتای ئه‌و شه‌ش مانگه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵ كۆ ده‌كه‌ینه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نین. ئێمه پێشتر رامانگه‌یاندووه نزیكه‌ی 200 كه‌یسی جه‌زاییمان له‌هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم هه‌یه، ئێستا پێشبینی ده‌كه‌م ژماره‌كه له‌وه زیاتر بێت، ئێمه سێ دادگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپاكییمان هه‌یه له‌هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم، هه‌روه‌ها چه‌ند دادوه‌رێكی به‌ڕێزیشمان هه‌یه سه‌رباری ئیشه‌كانی خۆیان كار بۆ لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها چه‌ند دادوه‌رێكی به‌ڕێزیشمان له‌هه‌ندێك له قه‌زاكانی وه‌كو ئاكرێ، زاخۆ، كه‌لار، هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، ده‌ربه‌ندیخان، راسپێردراون، به‌ڵام ئه‌و به‌ڕێزانه ته‌واو بۆ ئه‌م كه‌یسانه یه‌كلایی نه‌بوونه‌ته‌وه، واته له‌پاڵ ئیشه‌كانییان كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه پێیان راسپێردراون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه لێكۆڵه‌ری ته‌واو خۆ یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌مان نییه بۆ ئه‌و كه‌یسانه، كه‌متر توانیومانه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كه‌یسانه بكه‌ین، به‌ڵێ چه‌ند لێكۆڵه‌رێكی به‌ڕێز سه‌رباری ئیشه‌كانییان به‌و كارانه هه‌ڵده‌ستن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه خراپه‌ی چه‌ند ساڵێكه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پێیدا تێده‌په‌ڕن هه‌ر فریای ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌دوای ئیشه‌كانی خۆیان بكه‌ن، به‌تایبه‌ت كه نه‌توانرێ له‌و ئیشه له‌رووی ماددی و پێویستییه‌كانی دیكه‌وه بۆیان دابین بكرێت، بۆیه رۆژ به رۆژ كه داوا هه‌واڵده‌رییه‌كان و سزاییه‌كان زیاد ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌سته كار ده‌كات و متمانه زیاتر ده‌بێت به‌ده‌سته، هه‌روه‌ها ده‌سته لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌یسانه ده‌كات و به‌شێكیان لێ ره‌وانه‌ی دادگه ده‌كات.
راسته به‌شێكی كه‌می ئه‌و كه‌یسانه‌ی گه‌نده‌ڵی تا ئێستا حوكمییان تێدا ده‌رچووه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه دادگه‌كان خۆیان ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌یسییان له‌لایه جگه له كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی و فریا نه‌كه‌ون، هه‌رچه‌نده به سوپاسیشه‌وه له‌هه‌ندێك شوێن له‌هه‌رسێ پارێزگاكانی هه‌رێم دادگه‌ی تاوانه‌كان ده‌ستنیشانكراون كه كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی ببینن و به‌هه‌موو دادگه‌كان بڵاوناكرێته‌وه، واته كه‌یسه‌كان به‌دادگه‌یه‌كی تایبه‌ت یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی دادگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و كه‌یسانه هه‌بێت، ئێمه چه‌ند جارێك داوای ئه‌مه‌مان كردووه به زاره‌كی و به نووسراوی ره‌سمیش داوا ده‌كه‌ین كه ئه‌گه‌ر بكرێت هاوشێوه‌ی به‌غدا دادگه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند بۆ بینینی كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی ته‌رخان بكرێت، كه ئه‌گه‌ر هه‌موو رۆژێكیش ده‌وامی نه‌بێت هه‌فته‌ی چه‌ند رۆژێكیش بێت، ئێستا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی سه‌رقاڵی گفتوگۆكردنیین، پێمان وایه ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ببێته كردار و جێبه‌جێ بكرێت ئه‌و كات كه‌یسه‌كان زووتر یه‌كلایی ده‌بنه‌وه، پێشم وایه به یه‌كلاییبوونه‌وه‌ی كه‌یسه‌كان و سزادانی ئه‌وانه‌ی كه تاوانه‌كانییان له‌سه‌ر ده‌سه‌لمێنرێت هاوكارییه‌كی باش ده‌بێت بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌هه‌رێمی كوردستان و گه‌نده‌ڵی كه‌م ده‌كاته‌وه".
ئاژانسی ئانادۆڵو: زیاتر ئه‌و كه‌یسانه‌ی له‌به‌رده‌ستتاندان له‌چی سێكته‌رێكدان؟
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: "ئێمه له‌سه‌ر كه‌رتی گشتی كارده‌كه‌ین، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌یسانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌كه‌رتی گشتییه‌وه هه‌یه، له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان واته سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كان له شاره‌وانییه‌كان، په‌روه‌رده، سامانه سروشتییه‌كان، ته‌ندروستی، له‌وانی دیكه‌ش، له پێشمه‌رگه، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان، زیاتریش كه‌یسه‌كان خۆیان له به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات، هه‌روه‌ها كه‌یسی دیكه كه په‌یوه‌ندیی به دزینی پاره و هه‌روه‌ها به‌رتیل و شتی دیكه‌ش هه‌یه كه له چوارچێوه‌ی یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیدا هاتوون و هه‌وڵده‌ده‌ین بێ لایه‌نانه و پیشه‌ییانه ئیشه‌كان به ره‌وتی خۆیاندا ببڕن".
ئاژانسی ئانادۆڵو: له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه حكوومه‌تی عێراق داوای به‌دواداچوون یان لێكۆڵینه‌وه‌ی له ئێوه كردووه له‌باره‌ی كه‌یسێكی دیاریكراو له هه‌رێمی كوردستان؟
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: "نه‌خێر، ته‌نها هه‌ندێك پێشووتریش و ئێستاش هاوكاریی مه‌یدانییمان هه‌یه، هه‌ندێك كه‌یسمان هه‌یه داوای زانیاریی ده‌كه‌ن، چه‌ند حاڵه‌تێك له‌سه‌ر بوونی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر چه‌ند ده‌زگایه‌كی فیدڕاڵی كه لێره‌ن وه‌كو كۆچ و كۆچبه‌ران و كۆمیسیۆن و ئه‌وانه.
له‌مانگی حه‌وت و ئه‌وانه پێشنیازی پڕۆتۆكۆلی هاوكاریی نێوان هه‌ردوولا كراوه و به‌هۆی رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه دواكه‌وت، پێمان باشه هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وان له پێش ئێمه‌وه كارده‌كه‌ن و نزیك به 15 ساڵه هه‌ن، ده‌مانه‌وێت سوود له شاره‌زایی و تواناكانی ئه‌وان وه‌ربگرین و بۆ پێشتر و ئێستا و بۆ داهاتووش پێمان باشه پڕۆتۆكۆلێكی هاوكارییمان له‌نێواندا هه‌بێت".
"دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی پێویستی به‌هه‌وڵی نیشتیمانی هه‌یه"
ئاژانسی ئانادۆڵو: ئێوه ده‌ستكراوه‌ن بۆ ده‌ستبردن بۆ هه‌موو كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی؟
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: "ره‌نگه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع هیچ رێگرییه‌ك نه‌بێت، به‌ڵام به‌هێزیی ده‌سته‌ی نه‌زاهه به‌نده به‌وه‌ی چه‌ند یاسا له كوردستاندا سه‌روه‌ره، بۆ نموونه یه‌كێك له سێكته‌ره گرنگه‌كان كه خه‌ڵك زۆر قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات مه‌سه‌له‌ی نه‌وته، به‌داخه‌وه ئه‌و سێكته‌ره تا ئێستاش به‌دامه‌زراوه‌یی نه‌كراوه و سه‌رجه‌م پڕۆسه‌كه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان بوو، یاخود به دامه‌زراوه‌ی ره‌سمی تێنه‌په‌ڕی بۆ نموونه ئه‌گه‌ر سندوقی داهاته نه‌وتییه‌كان دابمه‌زرابا به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وكات باشتر ده‌بوو، به‌ڵام ده‌زگای چاودێری دارایی چه‌نده هه‌وڵی داوه له‌وباره‌یه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م داهات و خه‌رجییه‌كانی دیار بێت سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، به نیسبه‌ت ئێمه‌وه چه‌ند كه‌یسێك هه‌یه لێكۆڵینه‌وه‌مان تێدا كردووه و ئێستاش چه‌ند كه‌یسێكمان هه‌یه لێكۆڵینه‌وه‌مان تێداكردووه، به‌ڵام ره‌نگه هه‌ندێك شتی گرنگ وه‌كو گرێبه‌سته‌كان و ئه‌وانه ئیشی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كاتێك په‌رله‌مانی كوردستان و لێژنه‌كانی توانیبێتیان چاودێریی بكه‌ن و كاتێك ئه‌وه‌یان كردبێت زانیاریی بۆ ئه‌و دوو ده‌زگایه‌ش بنێرن، به دڵنیاییه‌وه تا ئێستا ئه‌رزییه‌تی زۆر گونجاو بۆ ئیشی ده‌ستپاكی و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی نه‌ڕه‌خساوه، به‌شێكی به‌هۆی بارودۆخی بابه‌تیی چه‌ند ساڵی رابردوو له قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعش و ئه‌وانه‌وه، هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئیراده‌یه‌كی به‌هێزیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی نه‌زاهه له ساڵی 2013 ده‌ست كراوه به دامه‌زراندنی نا‌توانیین بڵێین ئه‌و ده‌سته‌یه هه‌موو پێداویستییه‌كانی له‌به‌رده‌ستدایه بۆ ئیشكردن ئه‌وه‌ش به‌هۆی ره‌وشی خراپی ئابووری، بۆیه نه‌خێر ئێمه ئومێدمان ئه‌وه‌بووه له هه‌موو قه‌زاكان ئۆفیسمان هه‌بێت و ژماره‌یه‌كی زۆرتر لێكۆڵه‌رمان له‌به‌رده‌ستبایه و هه‌ماهه‌نگییه‌كی باشتر له‌لایه‌ن ده‌زگا ره‌سمی و ئه‌منییه‌كانه‌وه كرابان، ناڵێین رێگری هه‌بووه، به‌ڵكو هاوكاریش هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوكارییه‌كه باشتر بایه و بارودۆخه بابه‌تییه‌كه باشتر بایه ئه‌وا ئاكامه‌كانیش باشتر ده‌بوون".
ئاژانسی ئانادۆڵو: لێژنه‌ی چاكسازیی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی هه‌بوو هه‌ماهه‌نگیتان به‌رده‌وامه؟
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: "ئه‌و لێژنه‌یه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێش نزیكه‌ی ساڵێك دروستكراوه، زۆر جار دانیشتووین و هاوكارییمان هه‌بووه و راپۆرتێكیشیان بڵاوكرده‌وه، له ئێستادا دیار نییه، پێم وایه هێشتا له‌ئیشه‌كانییان به‌رده‌وامن، به‌ڵام لێژنه چه‌ند ئیشبكات و گومانمان له دڵسۆزیی ئه‌وانه نییه كه ده‌یانه‌وێت كاربكه‌ن، به‌ڵام لێژنه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی دروست ده‌كرێت و بۆ چه‌ند كه‌یسێك ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین دامه‌زراوه‌یی و به‌رده‌وامه.
ئه‌و لێژنه‌یه ئیشیان كردووه و تاراده‌یه‌ك كاری باشیان كردووه، ره‌نگه راپۆرتی دیكه‌شیان هه‌بێت، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كار بۆ دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی بكات پێمان باشه و هاوكاریشی ده‌كه‌ین، چونكه پێمان وایه دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی له كوردستاندا پێویستی به هه‌وڵێكی نیشتمانی هه‌یه.
ئێستا له‌كوردستاندا كارده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی لێژنه‌یه‌كی باڵا بۆ جێبه‌جێكردنی ستراتیژییه‌تی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی له‌كوردستاندا دروست بكه‌ین و ئه‌وه‌ش هه‌موو دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كان له‌چوارچێوه‌یه‌كی نیشتمانیی باڵا كۆده‌كاته‌وه و كاره‌كانی باشتر ده‌چن به‌ڕێوه.
عێراقیش هه‌مان كێشه‌یان هه‌یه كه ده‌بێت دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی سه‌رتاسه‌ری بێت و په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و میدیا و هه‌مووان پێكه‌وه له هه‌موو سێكته‌ره‌كان كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتی هه‌ست به ئیشه‌كان بكات و هه‌وڵ بده‌ین رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی كه‌م بكه‌ینه‌وه".
"رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی له عێراق زیاتره به‌به‌راورد به هه‌رێمی كوردستان"
ئاژانسی ئانادۆڵو: رێژه و ئاستی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان زیاتره یان عێراق؟
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: "عێراق له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ژماره‌ی دانیشتوانی زیاتره و به قه‌باره‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی هاتووه‌ته وڵاتەکی، زیاتره له‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان. ژماره‌یه‌كم خوێنده‌وه كه ده‌ڵێت له ساڵی 2003 تا ساڵی 2014 بڕی 300 ملیار تا 400 ملیار دۆلار داهاته‌كانی نه‌وت بووه، بۆیه له‌كوێ داهاتیش زیاتر بێت گه‌نده‌ڵی زیاتر هه‌یه، عێراق وه‌كو ده‌وڵه‌ت كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌ی هه‌یه، له هه‌رێمی كوردستان نوێین، بۆ نموونه ده‌زگای چاودێری دارایی و ئه‌وانه‌ی دیكه، بۆیه نا‌توانیین به‌راورد له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكه‌ین، عێراق تا پاریش هه‌شته‌م گه‌نده‌ڵترین وڵات بوون له جیهاندا.
به نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستان داتایه‌كی وا ره‌سمییان له‌به‌رده‌ستدا نییه، رێژه‌ی پاره و گه‌نده‌ڵی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ عێراقدا كه‌متره، به‌ڵام ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی دڵخۆشمان بكات، گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان له دوو سێ ساڵی رابردوو به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعشه‌وه پاره كه‌م بووه‌ته‌وه، به‌ڵام له ساڵانی پێشتریش گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان له ئاستێكی به‌رزدا بووه، ئه‌وه‌ش یه‌كێك بووه له هۆكاره‌كان وایكردووه متمانه‌ی هاووڵاتیی به دامه‌زراوه‌كان كه‌م بكاته‌وه".
"قه‌یرانی دارایی شێوه‌ی گه‌نده‌ڵی گۆڕیوه و به‌رتیل وه‌رگرتن زیادی كردووه"
ئاژانسی ئانادۆڵو: كه‌واته قه‌یرانی دارایی رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌م كردووه‌ته‌وه؟
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: "گۆڕیوییه‌تی، كاتێك وه‌به‌رهێنان و گرێبه‌ست و ته‌نده‌ری زۆر و قه‌باره گه‌وره نابێت ئیتر گه‌نده‌ڵی له سێكته‌رێك كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له چه‌ند ساڵی رابردوو زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر زه‌ویی حكوومه‌ت و ئه‌و شتانه، له‌گه‌ڵ به‌رتیل وه‌رگرتن زیادی كردووه".
ئاژانسی ئانادۆَلو: گه‌وره‌ترین ئاستی گه‌نده‌ڵی له چی سێكته‌رێكدایه؟
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: "سێكته‌ری خزمه‌تگوزاری گشتی كه په‌یوه‌ندیی به هاووڵاتییه‌وه هه‌بێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرترین داهات له نه‌وت بووه، زۆرترین چاو له‌سه‌ر ئه‌مه‌یه، به‌ڵام وه‌كو پێویست راپۆرت و به‌ڵگه‌ی پێویستمان له‌به‌رده‌ست نییه له‌مباره‌یه‌وه، تا راپۆرته‌كان بڵاونه‌كرێنه‌وه و گومانه‌كان نه‌ڕه‌وێنه‌وه ئه‌وا هه‌ر به‌شی زۆری گومان ده‌مێنێته‌وه".
ئاژانسی ئانادۆڵو: ناتوانن چاودێری كه‌رتی نه‌وت بكه‌ن؟
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: "كاتێك سندوقی داهاتی نه‌وت و به‌شی زۆری گرێبه‌سته‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی بیانی له ده‌ره‌وه مۆر ده‌كرێت، هه‌ندێك له گرێبه‌سته‌كان لێژنه په‌رله‌مانییه‌كانیش نه‌یانتوانیوه چاودێریی بكه‌ن، ئه‌مه به‌دڵنیاییه‌وه بۆ چاودێریی دارایش زه‌حمه‌ت بووه، بۆیه چه‌ند سكاڵاشمان بۆ بێت به هاوكاری له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی ده‌كرێت، كاتێك نه‌كرێت چاودێریی بۆ بكه‌یت سكاڵاكانیش نا‌توانیت وه‌كو پێویست به‌دواییدا بچێت.
بۆیه ده‌بێت حكوومه‌ت بۆ خۆی ئه‌رزییه‌تێك له‌وباره‌یه‌وه دروست بكات و سه‌ره‌تا بۆ په‌رله‌مان و لێژنه‌كانییه‌وه و دواتر بۆ دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو چاودێری داریی و ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ش روون بكه‌نه‌وه و قه‌ناعه‌تییان بۆ دروست بكه‌ن".
ئاژانسی ئانادۆڵو: فۆرمی ئاشكراكردنی سامانی به‌رپرسان چی لێ هات؟
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: "فۆرمه‌كه له دوو ساڵی یه‌كه‌م ساڵانه دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام دواتر هه‌مواركرایه‌وه و بۆ پۆسته كاتییه‌كانی وه‌كو په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و ئه‌وانی دیكه سه‌ره‌تای ساڵی یه‌كه‌م و ساڵی كۆتایی ده‌بێت، به‌ڵام بۆ پۆسته جێگیره‌كان وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ئه‌وانه ئه‌وا سێ ساڵ جارێك ده‌بێت.
پڕۆسه‌كه به‌رده‌وامه، كه‌مێك له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان وه‌كو ئاسایش كێشه هه‌بووه، گوایه كێشه‌ی ئه‌منی و هونه‌رییه و ناتوانن هه‌موو ناوی ئه‌فسه‌ره و شته‌كانییان بڵاوبكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌گشتی رێژه‌ی 90 له‌سه‌دی فۆرمه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، به‌به‌راورد به عێراق رێژه‌كه زۆر باشه، پێشتر ژماره‌یه‌ك به‌رپرس فۆرمه‌كانییان نه‌گه‌ڕاندبوویه‌وه و پڕیان نه‌كردبوویه‌وه، به‌ڵام دواتر له‌رێگه‌ی دادوه‌ره‌وه ده‌ركه‌وت كه كێشه له‌وه هه‌یه فۆرمه‌كانییان پێنه‌گه‌یشتبوو و ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر كراوه".