ئەمریکا خواردنەوە کهولییەکانی لە سەربازانی لە ژاپۆن قەدەغە کرد
- دوای ئەوەی لە ئاکامی رووداوێکی هاتوچۆدا لە ژاپۆن کەسێک گیانی لەدەستدا، خواردنەوە کهولییەکان لە سەربازانی ئەمریکا کە لە ئۆکیناوا ئەرکەکانیان رادەپەڕێنن قەدەغە کرا.
Ankara
تۆکیۆ – AA
دوای ئەوەی لە ئاکامی رووداوێکی هاتوچۆدا لە ژاپۆن کەسێک گیانی لەدەستدا، خواردنەوە کهولییەکان لە سەربازانی ئەمریکا کە لە ئۆکیناوا ئەرکەکانیان رادەپەڕێنن قەدەغە کرا.
دوای ئەوەی سەربازی ئەمریکی، نیکۆلاس جەمیز-مەیکلیانی تەمەن ٢١ ساڵ لە کاتی لێخوڕینی بارهەڵگر بە سەرخۆشی لە باشووری ئۆکیناوا هیدەماسا تایرای تەمەن ٦١ی شێلا، سوپای ئەمریکا راگەیەنراوێکی لەمبارەیەوە بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا خواردنەوە، کڕین و بەکارهێنانی خواردنەوە کهولییەکان لەو سەربازانە قەدەغەکراوە کە لە ژاپۆنن، تاکو دەرکردنی فەرمانی دووەمیش قەدەغەیە سەربازان لە بنکەکانیان لە ئۆکیناوا بێنە دەرەوە.
دوای رووداوەکە دوێنێ، نیکۆلاس جەمیز-مەیکلیان دەستگیرکرا. دوای پشکنینەکان دەرکەوت ناوبراو سێ هێندەی ئاستی ئاسایی کهولی خواردۆتەوە.
لەو ناوچەیەی رووداوەی تیادا روویداوە نزیکەی ٢٥ هەزار سەربازی ئەمریکی سەرقاڵی راپەڕاندنی کارەکانیانن و ئاماژە بەوە دەدرێت کە پێدەچێت ئەو رووداوە ببێتە هۆی ئەوەی ئۆپۆزسیۆن دژ بە مانەوەی ئەمریکا بوەستێتەوە لە ئۆکیناوا.