سياسەت, جيهان

بڕیاری هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك پەسەند كرا

ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنەکە، بڕیاری هەڵكردنی ئاڵای كوردستانی لەسەر فەرمانگە حکوومییەکانی ئەو پارێزگایە پەسەند کرد.

Zana Natık Kerem  | 28.03.2017 - نوێکردنەوە : 29.03.2017
بڕیاری هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك پەسەند كرا

At Ta mim

كەركووك ــ AA

ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنەکە، بڕیاری هەڵكردنی ئاڵای كوردستانی لەسەر فەرمانگە حکوومییەکانی ئەو پارێزگایە پەسەند کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دانیشتنی ئاسایی خۆی ساز كرد كە ئەندامانی هەردوو لیستی عەرەبی و توركمانی بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد.

لەمیانی دانیشتنەكەدا، لە كۆی ٤١ ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، ٢٦ ئەندام كە زۆربەیان كورد بوون دەنگیاندا لە بەرژەوەندی بڕیاری هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەسەر فەرمانگەکانی حكوومی لەو پارێزگایە.

هاوكات پارێزگاری كەركووك، نەجمەددین كەریم رێگای بە رۆژنامەوانان دا كە رووماڵی پڕۆسەی دەنگدان لەسەر بڕیاری هەڵكردنی ئاڵای كوردستان بكەن و دوای تەوابوونی پڕۆسەی دەنگدانەكە، لەنێو هۆڵی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ئاڵای كوردستان لەپاڵ ئاڵای عێراق هەڵكرا.

هەفتەی رابردوو لەسەر داوای ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، پارێزگاری كەركووك، نەجمەددین كەریم بڕیاردا ئاڵای كوردستان لە پاڵ ئاڵای عێراق لەسەر سەرجەم فەرمانگەكانی حكوومی لەو پارێزگایە هەڵبکرێت كە ئەو بڕیارە كاردانەوەی لێكەوتەوە و پێكهاتەی توركمانی بڕیارەكەی رەتكردەوە.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın