تۆمەتباركردنی ماكرۆن به "دیكتاتۆر"
- سه‌رۆكی پارتی كۆمارییخوازی فه‌ڕه‌نسا، لۆرێنت واكوێز: "ئه‌مڕۆ فه‌ڕه‌نسا به‌ره‌و دیكتاتۆرییه‌ت هه‌نگاو ده‌نێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك هاوسه‌نگی نێوان هێزه‌كان بوونی نییه".
Ile-de-France
پاریس - AA
سه‌رۆكی پارتی كۆمارییخوازی فه‌ڕه‌نسا، لۆرێنت واكوێز كه سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆن ده‌كات، رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ فه‌ڕه‌نسا به‌ره‌و دیكتاتۆرییه‌ت هه‌نگاو ده‌نێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك هاوسه‌نگی نێوان هێزه‌كان بوونی نییه".
ڤیدیۆی ئه‌و وانه‌یه له لایه‌ن كه‌ناڵی TMCیه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه تیایدا لۆرێنت واكوێز له خوێندنگه‌ی كارگێڕیی له شاری لیۆن به مه‌رجی ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن خوێندكاره‌كانه‌وه "وێنه نه‌گیرێت و بڵاونه‌كرێته‌وه" وانه‌یه‌كی گوتبوویه‌وه.
به‌وپێیه‌ش له به‌شی دووه‌می ئه‌و ڤیدیۆیه‌دا كه به‌شی یه‌كه‌می رۆژی هه‌ینی بڵاوكرایه‌وه و به هۆی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی كه سه‌باره‌ت به فه‌ڕه‌نسا تیایدا بوو كاردانه‌وه‌ی توندی لێكه‌وته‌وه، واكوێز ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌ی، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی له ده‌ستی خۆیدا كۆكردووه‌ته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌مڕۆ فه‌ڕه‌نسا به‌ره‌و دیكتاتۆرییه‌ت هه‌نگاو ده‌نێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك هاوسه‌نگی نێوان هێزه‌كان بوونی نییه".
سه‌رۆكی پارتی كۆمارییخوازی فه‌ڕه‌نسا باسی له‌وه‌شكردووه كه له وڵاته‌كه‌یدا په‌رله‌مانتاران مافی قسه‌كردنیان له‌به‌رامبه‌ر ماكرۆن و ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌و ده‌كه‌ن نییه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌ندامانی پارتی ده‌سه‌ڵاتداریش هه‌ریه‌كه‌یان بووكه‌ڵه‌یه‌كن.
ناوبراو هۆشداریی ئه‌وه ده‌داته خوێندكاره‌كان كه ئه‌و قسانه‌ی ده‌یكات له نێوانیان نه‌چێته ده‌ره‌وه و تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو قسه‌یه‌ك كه سیاسه‌تمه‌دارێك ده‌یكات ده‌كرێت دواتر له دژی به‌كاربهێنرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن