دەستوەردانی ئەمریکا لە هەڵبژاردنی وڵاتانی دیکە
- بەڕێوەبەری پێشووتری دەزگای هەواڵگری ئەمریکا (CIA)، جەیمز وڵسی لەبارەی دەنگۆکانی دەستوەردانی رووسیا لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەیدا، دانی بەوە دانا کە ئەمریکاش دەستی وەرداوەتە هەڵبژاردنی وڵاتانی دیکە.
Washington DC
واشنتۆن – AA
بەڕێوەبەری پێشووتری دەزگای هەواڵگری ئەمریکا (CIA)، جەیمز وڵسی لەبارەی دەنگۆکانی دەستوەردانی رووسیا لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەیدا، دانی بەوە دانا کە ئەمریکاش دەستی وەرداوەتە هەڵبژاردنی وڵاتانی دیکە.
لە میانی بەشداریکردن لە بەرنامەیەکی کەناڵی فۆکسی ئەمریکی، جەیمز وڵسی لەبارەی تۆمەتبارکردنی ١٣ هاووڵاتی رووسی و سێ دامەزراوەی رووسیا بە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە بەرژەوەندی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە لایەن داواکاری گشتیی خاوەن دەسەڵاتی تایبەت، رۆبەرت موولەرەوە، دوا.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە داخۆ ئەمریکاش دەستی وەرداوەتە هەڵبژاردنی وڵاتانی دیکە، وڵسی گوتی: "لەوانەیە شتی وا بووبێت، بەڵام لە پێناو ئەوە بووە کۆمەنیستەکان دەسەڵات نەگرنە دەست. لە پێناو سیستەمەکە و بەرژەوەندی دیموکراسی، واتا بە مەبەستێکی باش بووە".
باڵێۆزخانەی رووسیا لە لەندەن، وتەکانی جەیمز وڵسی کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی بیل کلینتۆندا بەڕێوەبەری CIAی بووە لە هەژماری فەرمی خۆی بە کۆمێنتی "هەموو شتێک باس دەکات" بڵاوکردەوە.
هەرچەند مۆسکۆ پێداگیریش بکات لەوەی دەستی وەرنەداوەتە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٦، بەڵام هەواڵگری ئەمریکا کۆکە لەسەر ئەوەی کە رووسیا لە بەرژەوەندی ترەمپ دەستی وەرداوەتە هەڵبژاردنەکە.
دادوه‌ری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌ت، رۆبەرت موله‌ر له سكاڵاكه‌ی رۆژی هه‌ینییدا كه تۆماری كرد، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه رووسیا له ساڵی ٢٠١٤دا ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كردووه.
له‌و سكاڵایه‌دا كه له دادگای ناوچه‌ی واشنتۆن دی سی تۆماركراوه، ئاماژه به‌وه‌كراوه رووداوه‌كان له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ٢٠١٦دا به مه‌به‌ستی كاریگه‌ریی دانان له‌سه‌ر بۆچوونی سیاسیی به ناوی ئه‌مریكییه‌كانه‌وه و به رێگه‌ی ساخته ریكلامیان كڕیوه و پۆستی ساخته‌یان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
بانگه‌شه‌كان تاوانباركردنی راسته‌وخۆ سه‌باره‌ت به ده‌ستوه‌ردانی رووسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا پێكده‌هێنن.
رۆبەرت موله‌ر له بانگه‌شه‌كانی ده‌ستوه‌ردانی رووسیا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا و بوون یان نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگیی نهێنیی نێوان هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد تره‌مپ و كه‌س و دامه‌زراوانه‌ی له لایه‌ن رووسیاوه پشتیوانیی ده‌كرن، ده‌كۆڵێته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كیشدا كه دۆناڵد تره‌مپ له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه له سكاڵاكه‌ی رۆژی هه‌ینی موله‌ردا باس له‌وه‌كراوه كه رووسیا ده‌ستی به ئۆپه‌رسیۆنه‌كانی بۆ كاریگه‌ریی دانان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان له ٢٠١٤دا ده‌ستپێكردووه و ئه‌مه‌ش ده‌كاته زۆر به‌ر له كاندیدبوونی ئه‌و بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
تره‌مپ له تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی "هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ كاریگه‌رییه‌كیان نه‌كه‌وتووه‌ته سه‌ر. هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی تره‌مپ هیچ كاركی هه‌ڵه‌ی ئه‌نجامنه‌دا- هاریكاریی نهێنیی (له‌گه‌ڵ رووسه‌كاندا) بوونی نییه".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن