جيهان

لوتکەی جی ٧ لە ئیتاڵیا کۆتایھات

سەرکردەکان لەبارەی پرسی بەرەنگاربوونەوە لە دژی تیرۆر رێککەوتن بەڵام لەبارەی بابەتی گۆڕانکاری ژینگە نەگەیشتنە ھیچ رێککەوتنێک.

Abdullah Shukur  | 27.05.2017 - نوێکردنەوە : 29.05.2017
لوتکەی جی ٧  لە ئیتاڵیا کۆتایھات

Sicilya

تاورمینا - AA

ئەمڕۆ دوا دانیشتنی لوتکەی   جی ٧ کۆتایھات کە بە بەشداری سەرۆکی حەوت وڵاتی پیشەسازی دەستیپێکردبوو.

ئەمڕۆ ٤٣یەمین لە لوتکەی جی ٧ بە بەشداری سەرۆکەکانی ئەڵمانیا، ئەمریکا، بەریتانیا، ژاپۆن، فەڕەنسا، کەنەدا بە میوانداری وڵاتی ئیتاڵیا کۆتایھات و وڵاتانی بەشداربوو لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر رێککەوتن و لە پرسەکانی پەیوەندیدار بە کێشەی کۆچ و ئازادی بازرگانی ھەنگاوی باش ھاوێژرا، بەڵام لەبارەی پرسی گۆڕانگاری ژینگە، نەگەیشتنە ھیچ رێککەوتنێک.

لوتکەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ لە شارەدێی گەشتیاری تاورمینای دوورگەی سیجیلیا ئەنجامدرا و لە دوای کۆتایھاتنی دوا دانیشتنیش، سەرۆکی ئیتاڵیا پاوڵۆ جێنتیلۆنی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکان سازکرد.

سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند کە لە نێوان بەشداربووانی لوتکەی جی ٧ لەسەر پرسەکانی سووریا، لیبیا، کۆریای باکوور و قەیرانی کۆچ لێک تێگەیشتن و دانوستانی تەواو ھەبووە.

لەلایەکی دیکەش، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ تویتێکی لەسەر ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە و تێدا رایگەیاند "ھەفتەی داھاتوو بڕیاری کۆتایيم لەسەر رێککەوتنی پاریس پەیوەندیدار بە ژینگە ئاشکرا دەکەم".




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın