جيهان

ماتیس: "لە سووریا لەگەڵ تورکیا بەیەکەوە کار دەکەین"

ماتیس لەگەڵ تورکیا هاوڕان لەسەر بەڕێوەبردنی ئەو ناوچانەی لە سووریا لە داعش پاککراونەتەوە لە لایەن خەڵکی ئەو ناوچانەوە، هەروەها لەگەڵ تورکیا کار دەکەن لەبارەی هێزە خۆجێیەکان کە ناوچەکانیان کۆنتڕۆڵ کردوون بەوانەیشەوە کە دەبنە هۆی سەرنج بڵاوی.

Kasım İleri, 1 23  | 18.02.2018 - نوێکردنەوە : 22.02.2018
ماتیس: "لە سووریا لەگەڵ تورکیا بەیەکەوە کار دەکەین"

Washington DC

واشنتۆن – AA

وەزیری بەرگری ئەمریکا، جێمس ماتیس رایگەیاند کە لەگەڵ تورکیا هاوڕان لەسەر بەڕێوەبردنی ئەو ناوچانەی لە سووریا لە داعش پاککراونەتەوە لە لایەن خەڵکی ئەو ناوچانەوە، هەروەها لەگەڵ تورکیا کار دەکەن لەبارەی هێزە خۆجێیەکان کە ناوچەکانیان کۆنتڕۆڵ کردوون بەوانەیشەوە کە دەبنە هۆی سەرنج بڵاوی.

لە میانی گەڕانەوەیدا لە گەشتەکەی بۆ ئەورووپا لەنێو فڕۆکەدا، جێمس ماتیس وەڵامی پرسیاری میدیاکارانی دایەوە.

وەزیری بەرگری ئەمریکا، جێمس ماتیس رایگەیاند کە لەگەڵ تورکیا هاوڕان لەسەر بەڕێوەبردنی ئەو ناوچانەی لە سووریا لە داعش پاککراونەتەوە لە لایەن خەڵکی ئەو ناوچانەوە وگوتی: "لەگەڵ تورکیا بەیەکەوە کاردەکەین لەبارەی ئەو هێزە خۆجێی و هێزە ئیستیفزازکەرانەی دیکە کە ناوچەکانیان کۆنتڕۆڵ کردوون و لە رێگە لایانداوە. لەگەڵ تورکیا لەسەر زۆر تەوەر بە تەواوی هاوڕاین".

جێمس ماتیس بە بیری هێنایەوە کە فەڕەنسا، ئیتاڵیا و ئیسپانیا لەگەڵ تورکیا کاردەکەن، تورکیا هاوپەیمانی ئەمریکایە و زۆر بابەتیان لەنێواندایە.

وەزیری بەرگری ئەمریکا، جێمس ماتیس ئاماژەی بەوەدا کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن و وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ بەیەکەوە کارکردن لەسەر زۆر تەوەر.

لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی دروستکردنی میکانیزمێک لە نێوان تورکیا و ئەمریکا سەبارەت بە بوونی پەیەدە/پەکەکە لە منبج و پشتیوانی ئەمریکا بۆ ئەو رێکخراوە، جێمس ماتیس گوتی: "ناتوانم بڵێم ئەوانە هەمووی چارەسەر کراون. ئەمەش بەواتای ئەمە دێت کار لەسەر ئەم تەوەرانە دەکەین و لەمبارەیەوە پێداگیرین".

وەزیری بەرگری ئەمریکا، جێمس ماتیس لەبارەی چۆنیەتی کارکردن لەسەر ئەو میکانیزمانەش لە عەفرین بە پێویستی زانی کار لەسەر ئەمە بکرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın