جيهان

کاردانەوەی ئەمریکا بەرامبەر ریفراندۆم

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هیزەر ناوێرت: "بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان نائومێدی کردین".

Muhammed Bilal Kenasari, Rewa Mahmut Hasan  | 26.09.2017 - نوێکردنەوە : 27.09.2017
کاردانەوەی ئەمریکا بەرامبەر ریفراندۆم

Washington DC

واشنتۆن - AA

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هیزەر ناوێرت رایگەیاند کە بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان نائومێدی کردن.

لە راگەیەنراوێکدا سەبارەت بە پرسەکە، گوتەبێژی وەزارەتەکە راگەیەنراوێکی بڵاو کردۆتەوە و تیایدا هاتووە، "بڕیاری تاک لایەنانەی ئەنجامدانی ریفراندۆم و داخلکردنی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، ئەمریکای نائومێد کردووە".

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "په‌یوه‌ندی له‌مێژینه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ناگۆڕێت به‌ هۆی ئه‌و ریفراندۆمه‌ نائیلزامییه‌ی ئه‌مڕۆ، به‌ڵام ئێمه‌ وای ده‌بینین ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بێته‌ هۆی نا ئارامی و سه‌ختی زۆر بۆ هه‌رێمی كوردستان و‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق وه دراوسێكانی ئاڵۆز ده‌كات".

لە راگەیەنراوەکەدا باس لە بەردەوامیدان بە خەباتی دژ بە داعش کراوە و ناوێرت دەڵێت، "دەشێت گرووپە توندڕەوەکان ئەم قۆناغە بەهەل بزانن بۆخۆیان و بەکاری بهێنن".

له‌ كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا پشتیوانی خۆی بۆ عێراقێكی یه‌كگرتوو، فیدراڵ و گه‌شه‌كردوو ده‌ربڕیوه‌ وه‌ ئاماده‌ی خۆشی نیشانداوه‌ بۆ پشتیوانیكردنی عێراقییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ونه‌كانیان و لەوپێناوەدا هەوڵ دەدرێت یارمەتیان بدرێت بۆ رێکخستنەوەی دەستوور.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın