سياسەت, جيهان

ئەمریکا لێکۆڵینەوە لەسەر گرتەڤیدیۆی ھێرشە ئاسمانییەکانی موسڵ دەکات

گوتەبێژ بەناوی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، عەقید جۆن تۆماس لەبارەی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٢٣٠ ھاووڵاتی سڤیل لە ھێرشە ئاسمانییەکاندا موسڵدا رایگەیاند: "بەجیا لێکۆڵینەوە لەسەر ٧٠٠ گرتەڤیدیۆ دەکەین کە لە ماوەی ١٠ رۆژی دواییدا تۆمار کراوە.

Mazın Asad, Abdullah Shukur  | 28.03.2017 - نوێکردنەوە : 28.03.2017
ئەمریکا لێکۆڵینەوە لەسەر گرتەڤیدیۆی ھێرشە ئاسمانییەکانی موسڵ دەکات

Washington DC

واشنتۆن - AA

گوتەبێژ بەناوی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، عەقید جۆن تۆماس لەبارەی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٢٣٠ ھاووڵاتی سڤیل لە ھێرشە ئاسمانییەکاندا موسڵدا رایگەیاند: "بەجیا لێکۆڵینەوە لەسەر ٧٠٠ گرتەڤیدیۆ دەکەین کە لە ماوەی ١٠ رۆژی دواییدا تۆمار کراوە. ئەم ژمارەیە یەکسانە بە ژمارەی تەقەمەنییەکان".

جۆن تۆماس بە رێگەی تەلەکۆنفڕانس پەیوەندی بە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا(پنتاگۆن) کرد و لەبارەی ھێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییەی عێراق و سووریا کە ژمارەی زۆر قوربانی لێکەوتووەتەوە، وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.

تۆماس رایگەیاند ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەسەر ھێرشە ئاسمانییەکان، ماوەی دوو تا سێ ھەفتە دەخایەنێت.

گوتەبێژەکە ئاماژەی بەوەش دا کە لە ئەنجامی ھێرشە ئاسمانییەکانی ھاوپەیمانان بە سەرپەرشتی ئەمریکا لە موسڵ، زیاتر لە ٢٠٠ ھاووڵاتی مەدەنی کوژراون و زیاتر گوتیشی: "لێرەدا بە ئامانجکردنی بە ئەنقەست جێگەی باس نییە. ئەمە ئۆپەراسیۆنێک بووە کە لەو چوارچێوەیەدا پاڵپشتی ئاسمانی لەگەڵدا بووە. ئەمە بەشێکە لەو پاڵپشتییانە کە راستەوخۆ بە ھێزە شەڕکەرەکان لە گۆڕەپانەکە دەدرێت. بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی ھێزەکانی گۆڕەپانەکە، پێگە سەربازییە فەرمییەکان دەکەینە ئامانج. کاتێک پێمان دەگوترێت داعش شوێنێک وەک بەرگریکردن بەکاردەھێنێت، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی ھێزەکانی گۆڕەپانەکە، بەشێکی یان تەواوی شوێنەکە دەکەینە ئامانج".

ناوبراو لە درێژەدا گوتیشی: "نەک بۆ شوێنەی لە میدیاکان باسی دەکرێت، بەڵکو ھێرشی ئاسمانیمان بۆ شوێنێکی نزیک لەوێ کردووە. ھەندێکجار ١٠٠ مەتر و ھەندێکجار ١٠ مەتر نزیک لە شوێنەکە تەقەمەنی ئاراستە دەکەین، بەڵام چەکەکان بە تەواوی بە ئامانجەکانی دەگات".

گوتەبێژەکە راشیگەیاند کە لێکۆڵینەوە لەو ھێرشەی شاری مووسڵ کە بووەتە ھۆی کوژرانی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی سڤیل دەبێتە کاری پێشینەیی ھێزەکانی ھاوپەیمان. گوتیشی: "لێکۆڵینەوە لە زیاتر ٧٠٠ گرتە ڤیدیۆی جیاواز دەکەین. ئەمەش یەکسانە بە ژمارەی ئەو تەقەمەنیانەی کە ھاوێژراون".

تۆماس راشیگەیاند کە لەبارەی ئەو ھێرشەی شاری مووسڵ و زیانی خەڵکی سڤیل زانیاری لە گشت گرتە ڤیدیۆی ھێرشەکان و ھەواڵەکانی کەناڵەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تایبەتی لە بەرپرسانی عێراق کۆکراوەتەوە. ئاشکراشی کرد کە تاکو ئێستا ھیچ کام لە ھێرشەکان نەچوونەتە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی یاسایی.

تۆماس ئاماژەی بەوەش دا کە گەیشتن لە رێی وشکاییەوە بە زۆربەی ئەو ناوچانەی کە خەڵکی سڤیلی لێیە ئەستەمە،. راشیگەیاند کە کاتێک ھێزەکانی عێراق ناوچەکە لە داعش پاکدەکەنەوە ئەوا بەرپرسانی ئەمریکا لێکۆڵینەوەی خۆیان ئەنجام دەدەن.

"لە ھۆشداری ئەوە داین کە خەڵکی سڤیل وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاردەھێنرێن"

لەلایەکی دیکەش وەزیری بەرگری ئەمریکا جیم ماتیس لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووسێک پەیوەندیدار بەوەی کە ئایا نیگەرانن بە زیادبوونی زیانی خەڵکی سڤیل لە دەروپشتی شاری مووسڵ؟ گوتی: " ھیچ ھێزێکی دیکە بە قەد ئێمە لەبارەی خەڵکی سڤیلەوە ھەستیار نییە. لە ھۆشداری ئەوە داین کە دوژمن لە پشت ئافرەتان و منداڵان خۆی حەشار داوە. ئێمەش وەک مرۆیی لە ھەوڵی ئەوە داین کە زیانی خەڵکی سڤیل بۆ نزمترین ئاست دابەزێنین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın