بانگهێشتی یڵدرم بۆ هەرێمی کوردستان
- سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم (لەبارەی گشت‌پرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان): "كۆتایی ئه‌م سووربوون و پێداگرییه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵه‌یه كه هه‌موو جیهان و دراوسێكان له دژی ده‌وه‌ستنه‌وه، باش نابێت".
Ankara
کرشەهیر – AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم لەبارەی گشت‌پرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، رایگەیاند "بڕیاری ئه‌م گشتپرسییه بڕیارێكی هه‌ڵه‌یه. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هۆشدارییه‌كانمان به دۆستانه وه‌ك وڵاتێكی دراوسێ و وه‌ك توركیا ئاراسته‌كردوون. به‌ڵام ده‌بینین ئه‌و هۆشدارییانه‌ی ئه‌نجامیان نه‌بووه. سوورن له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵه‌یه. كۆتایی ئه‌م سووربوون و پێداگرییه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵه‌یه كه هه‌موو جیهان و دراوسێكان له دژی ده‌وه‌ستنه‌وه، باش نابێت".
بینالی یڵدرم جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە گەورەترین ئارەزوویان ئەوەیە برا کوردەکانیان لە تورکیا و وڵاتانی هاوسێی تورکیا بە ئاشتی و ئاسوودەیی و سەقامگیری بژین و گوتی: "به 80 ملیۆن هاووڵاتییمان و نیشتمانێكی 780 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌وه له پێناو ئاسایش و خۆشگوزه‌رانیی وڵاته‌كه‌ماندا، نه‌رمی له‌ئاست هیچ سه‌ركێشییه‌كدا نانوێنین. با هاوڵاتییانمان له باكوور، باشوور، رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا له‌هه‌ر شوێنێكی ئه‌م وڵاته ده‌ژین دڵنیابن، ئه‌م بابه‌ته بابه‌تی برا كورده‌كانمان نییه. گه‌وره‌ترین ئاره‌زووی ئێمه ئه‌وه‌یه، برا كورده‌كانمان له وڵاته‌كه‌مان و وڵاتانی دراوسێ، به ئاشتی و سه‌قامگیری بژین. ئه‌مه ده‌ره‌نجامی ئه‌وه‌یه كه رۆژێك له رۆژان ئه‌م بیرۆكه‌یه‌كه به مێشكی كه‌سێكدا هاتووه و هه‌ستاوه به‌م سه‌ركێشییه. سه‌رباری هۆشداری و ئاگاداركردنه‌وه‌ی هه‌موو جیهان، گوێی داخستووه و پێداگری ده‌كات. بێگومان باجی ده‌بێت و ئه‌وانه باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن كه بڕیاره‌كه‌یان داوه. مافی ئه‌وه‌شیان نییه كه باجه‌كه به‌و خه‌ڵكه بێتاوانه بده‌ن كه هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كیان له‌مه‌دا نییه".
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە ئایا ئۆپەراسیۆنەکانی ئەودیو سنوور لەنێو بژاردەکاندان؛ سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتی: "بژاردە ئەمنی، ئابووری و سیاسییەکان چ کاتێک پەیوەندی بە کامیانەوە بوو، بەڵی. ئەمە پەیوەندیدارە بە کاتەوە، بەرەوپێشچوونی هەلومەرجەکان ئەمە دیاری دەکەن".