كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی: 12 هه‌زار وێستگه‌ی ده‌نگدانمان ده‌بێت
- كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت راپرسی له هه‌شت پارێزگا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
Arbil
هه‌ولێر-AA
شیروان زرار ده‌ڵێت " 136 تیمی چاودێری نێوده‌وڵه‌تی خۆیان بۆ چاودێریكردنی پڕۆسه‌كه تۆماركردووه له‌گه‌ڵ 142 ده‌زگای راگه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تیش".
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، شیروان زرار له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی كۆتایی بۆ ئه‌نجامدانی راپرسی له هه‌رێمی كوردستان و به‌شێكی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان رایگه‌یاند "ئێمه به پێی یاسای ژماره چوار پابه‌ندیین به‌وه‌ی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی راپرسی ته‌واو بكه‌ین، به پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی له لای ئێمه هه‌یه و له لایه‌ن كارگێڕیی هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كراوه سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان ده‌بێت تا 25ی ئه‌م مانگه ته‌واوبووبێت، تا ئێستا هیچ گرفتێكی ئه‌وتۆ نابینین و به‌شێكی هه‌ره زۆری ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واوبوون، له‌وانه سندوقی ده‌نگدان، كابینه‌ی ده‌نگدان، راهێنانی به‌شی زۆری فه‌رمانبه‌ران، فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست، چاپكردنی كارتی ده‌نگدان و له‌م رووانه هیچ كێشه‌مان نییه".
شیروان زرار له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو سه‌باره‌ت به ژماره‌ی بنكه و وێستگه‌كانی ده‌نگدان رایگه‌یاند "به پێی ئه‌و داتایه‌ی له‌به‌رده‌ستی ئێمه‌دایه پێشبینی ده‌كه‌ین له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان حه‌وت هه‌زار وێستگه‌ی ده‌نگدانمان هه‌بێت. له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیش نزیكه‌ی پێنج هه‌زار وێستگه‌مان هه‌یه، بۆیه به گشتی نزیكه‌ی 12 هه‌زار وێستگه‌ی ده‌نگدان ده‌بن و حسابمان بۆ ئه‌و 12 هه‌زاره كردووه و كه‌ره‌سته‌ی لۆجیستییمان بۆ ئه‌و ژماره‌یه به‌زیاده‌وه هه‌یه و دابینكردووه، بۆیه باوه‌ڕناكه‌م هیچ گرفتێكمان هه‌بێت".
سه‌باره‌ت به خاوێنی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له رۆژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له 25ی ئه‌م مانگه شیروان زرار بۆ ئانادۆڵو روونی كرده‌وه "ئێمه له راستییدا له‌و په‌یڕه‌و و رێككارانه‌ی ده‌رمانكردووه هه‌وڵمانداوه رێگریی ته‌واو بكه‌ین له ساخته‌كاری، بۆیه ده‌مانه‌وێت ئه‌م پڕۆسه‌یه جیاوازبێت له پڕۆسه‌كانی دیكه و به پاك و خاوێنی به‌ڕێوه‌بچێت، چونكه هه‌ر كێشه‌یه‌كی له‌م بابه‌ته كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر خودی راپرسییه‌كه‌ش ده‌كات، بۆیه به‌لامانه‌وه گرنگه به شێوه‌یه‌كی زۆر پاك به‌ڕێوه‌بچێت، به تایبه‌ت 136 تیمی چاودێری نێوده‌وڵه‌تی خۆیان بۆ چاودێریكردنی پڕۆسه‌كه تۆماركردووه، ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆره و هه‌ر تیمێك له چه‌ندین كه‌س پێكدێت، هه‌روه‌ها له پاڵ ئه‌وه‌دا 142 ده‌زگای راگه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تی خۆیان بۆ رووماڵكردن و چاودێری تۆماركردووه و هه‌ر گرفتێك رووبدات ئه‌وان ده‌یگوێزنه‌وه و نایشارنه‌وه و له‌وانه‌یه به‌شێكشیان حه‌ز بكه‌ن هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و راپرسییه پێشێلكاریی تێدا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی تانه‌ی لێ بدرێت، بۆیه لێره‌وه داوا له‌سه‌رجه‌م قه‌واره سیاسییه‌كان، رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی، چاودێره‌كان ده‌كه‌ین پابه‌ندبن به‌و رێككار و رێنماییانه‌ی كه له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌رچووه بۆ ئه‌وه‌ی ناچار نه‌بین به سزادانی هیچ لایه‌ن و كه‌سێك كه پێشێلكاریی ده‌كه‌ن".
ده‌رباره‌ی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی كوردستانییانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وانه‌ی له وڵاتانی بیانی ده‌ژیین، گوته‌بێژی كۆمیسیۆن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو روونی كرده‌وه "پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی كوردستانییانی ده‌ره‌وه به رێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت، به‌تایبه‌ت هه‌ندێك له وڵاتان به تایبه‌ت وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمدا نیین، بۆیه نه‌مانتوانی سندوقی ده‌نگدان له‌و وڵاتانه دابنێین، به‌ڵام به هۆی داواكاریی زۆری كوردانی تاراوگه بۆ به‌شداریی ئیدی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنییمان هێنایه كایه‌وه و له رێگه‌ی دوو كۆمپانیاوه ئه‌و كاره ده‌كرێت، دواتر ئه‌و كێشه‌یه‌ی هه‌بوو له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا چاره‌سه‌ر كرا و ئێستا كوردانی تاراوگه ده‌توانن به ئاسانی ده‌نگی خۆیان بده‌ن و بۆ كوردستانییانی ده‌ره‌وه سێ رۆژ بۆ ده‌نگدان ته‌رخانكراوه، چونكه جیاوازیی كاته‌كان هه‌یه، ده‌مانه‌وێت به‌شداربن، چونكه به‌داخه‌وه تا ئێستا خاوه‌نی تۆماری ده‌نگده‌رانی ته‌واو نیین، نازانیین كوردستانییانی تاراوگه چه‌ندن؟، له كوێ ده‌ژیین؟ ئه‌وه بۆ ئێمه گرنگه، تا ئێستا نازانیین به‌ته‌واوه‌تی چه‌ند كوردستانی له تاراوگه هه‌ن و ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن، بۆیه ئه‌و خۆ تۆماركردنه‌یان و ئه‌و ده‌نگدانه‌یان بۆ ئێمه گرنگه".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا شیروان زرار گوتی: "له به‌غدا سندوقی ده‌نگدان بۆ راپرسی دانانرێت، به‌ڵكو سندوقی ده‌نگدان جگه له پارێزگاكانی هه‌رێم هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه له كه‌ركوك و نه‌ینه‌واش داده‌نرێت، هه‌روه‌ها چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر له پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌ددین و دیاله‌ش".