كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی: سندوقی ده‌نگدان ده‌به‌ینه سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ش
- كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگدان كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی رووبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ داعش به‌جێ نه‌هێڵێت بڕیاریان داوه سندوقی ده‌نگدان ببه‌ن بۆ سه‌نگه‌ره‌كان.
Arbil
هه‌ولێر - AA
سندوقی ده‌نگدان له نه‌خۆشخانه و خانه‌ی به‌ساڵاچووان و گرتووخانه‌كانیش ته‌رخانكراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داتا له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، كاروان جه‌لال شاه له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند "سه‌رجه‌م ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌ی پێویستن بۆ به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی له هه‌رێمی كوردستان كه 25ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئاماده‌كراون، ئێستا له قۆناغی دڵنیابوونه‌وه‌ین له‌وه‌ی كه كه‌لوپه‌ل و كه‌ره‌سته‌كانی راپرسی گه‌یشتوونه‌ته بنكه‌كانی ده‌نگدان. له قۆناغی یه‌كه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی كه دوورن سه‌رجه‌م پێدوایستییه‌كانمان پێ گه‌یاندوون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌ست ده‌كه‌ین به دابه‌شكردنی كه‌لوپه‌لی پێداویستی به‌سه‌ر بنكه‌كانی ده‌نگدان له پارێزگای هه‌ولێر. پارێزگای هه‌ولێر نزیكترین شوێن بوو بۆیه خستمانه دوای هه‌مووانه‌وه، ئه‌وانه‌ی دیكه دڵنیابوونه‌وه‌یه له‌وه‌یه تۆمارنامه‌ی ده‌نگده‌ران بگاته بنكه‌كانی ده‌نگدان، بۆیه ئێمه رۆژانه و به‌رده‌وام په‌یوه‌ندییمان له فه‌رمانگه‌كانی خۆمان له پارێزگاكان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابینه‌وه له‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان به شێوه‌یەکی گونجاو و ته‌واو گه‌یشتوون و ئه‌نجامدراون".
سه‌باره‌ت به رۆژی راپرسی و كردنه‌وه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدانیش ناوبراو روونی كرده‌وه "25ی مانگ كاتژمێر 8ی سه‌ر له به‌یانی ده‌رگاكانی بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕووی ده‌نگده‌راندا ده‌كرێته‌وه كه دوو هه‌زار و 13 بنكه‌ی ده‌نگدان له پارێزگاكانی هه‌رێم، جگه له‌وه‌ی بنكه‌ی ده‌نگدان له نه‌خۆشخانه‌كان كه له 100 قه‌ڕه‌وێله‌یان كه‌متر نه‌بێت، له‌پاڵ بنكه‌ی خانه‌ی به‌ساڵاچووان و ئه‌وانه‌شی كه به‌ندكراون مافی به‌شداریكردنییان هه‌یه، هه‌روه‌ها له هه‌مان رۆژدا ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بنكه‌ی ده‌نگدان له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كرێته‌وه، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی به هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش به بارودۆخی هه‌ستیار تێده‌په‌ڕێت و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش هه‌یه، بۆیه پێشمه‌رگه‌كان ده‌توانن له سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیان ده‌نگ ده‌ده‌ن و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره سندوقی ده‌نگدان ده‌چێته به‌ره‌كانی جه‌نگ، ئێمه نه‌مانویست ده‌نگدان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كان هه‌بێت، بۆیه سندوقه‌كان ده‌به‌ینه ئه‌وێ، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش نه‌بێت".
كاروان جه‌لال له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو روونی كرده‌وه "هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێم له كه‌مپه‌كان كه له پارێزگای دهۆك 23 كه‌مپ و له هه‌ولێر 10 كه‌مپ و له سلێمانیش 3 كه‌مپ هه‌یه مافی ده‌نگدانییان ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا له ناوچه‌كانی دیكه‌ش كه مافی ده‌نگدانییان هه‌یه وه‌كو پارێزگای كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا و شوێنی دیكه‌ش ریفراندۆم به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داتا له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، كاروان جه‌لال سه‌باره‌ت به ده‌نگدان و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانیش رایگه‌یاند "له پڕۆسه‌ی ریفراندۆمدا ده‌نگدان تا كاتژمێر شه‌شی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت، دواتر ده‌ست به كردنه‌وه‌ی سندوقه‌كان ده‌كرێت و پاشان جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له هه‌مان ئه‌و بنكانه‌ی ده‌نگدانییان تێدا كراوه، جیاكردنه‌وه‌ش به‌ده‌ست ده‌بێت، چونكه ئاسانه و پێویستی نه‌ده‌كرد ئامێر به‌كاربهێنین، پاشان ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له فۆرمی تایبه‌ت به ئه‌نجامه‌كان بۆمان دێت داخلی ده‌كه‌ین لێره به سیسته‌م و له ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی و دواتر ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌نین".
سه‌باره‌ت به به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست كه هاوڵاتییان پێویستییان ده‌بێت بۆ ده‌نگدان له رۆژی راپرسیدا ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی ئاشكرای ده‌كات" ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌یه و ده‌یه‌وێت ده‌نگ بدات یه‌كێك له به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویسته پێ بێت له‌وانه ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی، یان ره‌گه‌زنامه‌ی باری شارستانی، یان پاسه‌پۆرت، یان كارتی زانیاری ده‌بێت پێ بێت".
گوتیشی: "به گوێره‌ی یاسا ئێمه پابه‌ندین به‌وه‌ی له ماوه‌ی 72 كاتژمێر ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن یان راپرسی رابگه‌یه‌ینین، به‌ڵام ئه‌و پلان و به‌رنامه‌ی له‌به‌رده‌ستی ئێمه‌دایه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ماوه‌یه‌كی كه‌متر له‌وه‌ی دیاریكراوه ئه‌نجامه به‌راییه‌كان رابگه‌یه‌نین".
له كۆتایی قسه‌كانیدا كاروان جه‌لال ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه كه هه‌ماهه‌نگی ته‌واویان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ دابینكردنی ئاسایشی بنكه‌كانی ده‌نگدان كردووه، هه‌روه‌ها پلانێكی لۆجیستی زۆر تۆكمه بۆ ئه‌و رۆژه گیراوه‌ته به‌ر، هه‌روه‌ها ئه‌و پۆلیسانه‌شی ئه‌ركی پاراستنی بنكه‌كانی ده‌نگدانییان پێ ده‌سپێردرێت ده‌توانن له كاتژمێر حه‌وت تا هه‌شتی به‌یانی پێش هاووڵاتییان ده‌نگی خۆیان بده‌ن.