سياسەت

كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى ڕێکخەری ژووری ھەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان

- ڕێکخەری ژووری ھەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت،تا ئێستا ١١ کەس خۆیان کاندید کردووە بۆ خانەی ڕاپەڕاندن، ئاشکراشی کرد کە خۆکاندیدکردن تا کاتژمێر ٤ ی پاشنیوەڕۆی سبەینێ کراوە ده‌بێت.

Cemal Sargati  | 22.07.2017 - نوێکردنەوە : 23.07.2017
كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى ڕێکخەری ژووری ھەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان

As Sulaymaniyah

سلێمانى - AA

لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بۆ ڕێکخەری ژووری ھەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان ئه‌نجامدرا، سەبارەت بە ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی جڤاتی گشتی گۆڕان و خۆکاندیدکردنی ھەڵسوڕاوانی گۆڕان بۆ خانەی ڕاپەڕاندن.

ڕێکخەری ژوری ھەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان، زمناکۆ جەلال، له‌و كۆنگره‌ رۆژنامەنووسییه‌دا رایگه‌یاند "لە ھەنگاوی یەکەمدا دەستەی سەرۆکایەتی جڤات ھەڵبژێردرا، به‌وه‌ش سەرۆکی جڤات ڕاستەوخۆ دەبێتە ئەندام لە خانەی ڕاپەڕاندن".

زمناکۆ جەلال گوتیشى: "ڕەئووف عوسمان، بە سەرۆکى جڤات ھەڵبژێردرایەوە و ساڵح ژاژڵەیی وەک جێگر و دڵخواز کاکە ڕەش-یش وەک سکرتێر جڤات ھەڵبژێردرا".

ناوبراو ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد "خۆ کاندیدکردن بۆ خانەی ڕاپەڕاندن بەردەوامە و تا کاتژمێر ٤ ئێوارەی رۆژی یەک شەممە دەرگای خۆ کاندید کردن بۆ خانەی ڕاپەڕاندن کراوەیە، تا ئێستا ١١ کەس خۆی کاندیدکردوە،فۆڕمی کاندیدەکان ئاراستەی ژووری یاسایی بزووتنەوەی گۆڕان دەکرێن، ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانیدا لەو 11 كانديدە ٦ كەس ھەڵدەبژێردرێت بۆ خانەی ڕاپەڕاندن".

زمناکۆ جەلال ڕاشیگەیاند " کاتژمێر ٤ی ئێوارەی رۆژی یەک شەممە، فۆڕمی کاندیدەکان جیا دەکەینەوە کە چەند کەس خۆی کاندید کردووە بۆ پۆستی ڕێکخەری گشتی و چەند کەس خۆی بۆ خانەی ڕاپەڕاندن کاندید کردووە، کە ڕێکخەری گشتیش یەکێکە لە پۆستەکانی خانەی ڕاپەڕاندن".

ڕێکخەری گشتی ژووری ھەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان، ده‌ڵێت: "چانس دەدەین بە ھەموو کەسێک کە خۆی کاندید بکات، ھیچ مەرجێک نییە بۆ خۆ کاندیدکردن بۆ رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın