سياسەت

میسر.. سزای لەسێدارەدان بەسەر ٢٨ كەس سەپێندرا

- دادگای تاوانەكانی قاهیرە، سزای لە سێدارەدانی بەسەر ٢٨ كەسدا سەپاند.

Zana Natık Kerem  | 22.07.2017 - نوێکردنەوە : 22.07.2017
میسر.. سزای لەسێدارەدان بەسەر ٢٨ كەس سەپێندرا

Al Qahirah

قاهیرە ــ AA

سەرچاوەیەكی دادوەریی میسر رایگەیاند كە دادگای تاوانەكانی قاهیرە سزای لە سێدارەدانی بەسەر ٢٨ كەسەدا سەپاند كە تۆمەتبارن بە تیرۆركردنی داواكاری گشتی پێشوو، هیشام بەرەكات لە هاوینی ٢٠١٥ دا.

سەرچاوەكە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكات لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە ئەمڕۆ دادگای تاوانەكانی قاهیرە لە دانیشتنێكدا كە لە ناوچەی بوترە باشووری قاهیرە بەڕێوەچوو، بە تۆمەتی تیرۆركردنی داواكاری گشتی پێشوو، هیشام بەرەكات لە هاوینی ٢٠١٥، سزای لەسێدارەدانی بەسەر ٢٨ كەسدا سەپاند.

سەرچاوەكە روونشی كردەوە هەر لەو دانیشتنەدا، دادگای تاوانەكانی قاهیرە، سزای جۆراجۆری بەسەر ٣٨ تۆمەتباری دیكەدا سەپاند كە لەو ژمارەیە ١٥یان سزای هەتا هەتایی بەسەریاندا سەپاند و سزای ١٥ ساڵ زیندانیكردنی بۆ هەشت تاوانباری دیكە دەركرد و هەروەها سزای ١٠ ساڵ زیندانیكردنی بۆ ١٥ تاوانباری دیكە دەركرد.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا كە ژمارەی تۆمەتبار لەو دۆسیە، ٦٧ كەسە (٥١یان ئامادەن و ١٦كەی دیكە بەبێ ئامادەبوون).

بە گوتەی سەرچاوەكە كە ئەو سزایانە، سزای بەرایین و لە ماوەی دوو مانگەدا و لەو بەروارەی دەركراون، سزادراوەکان دەتوانن لە دادگای تەمیز، تانە لە سزاكان بدەن.

لە ٨ی ئایاری ٢٠١٦ دا، داواكاری گشتی میسر ٦٧ كەسی رەوانەی دادگا كرد كە تۆمەتبارن بە تیرۆركردنی داواكاری گشتی پێشوو، هیشام بەرەكات لە هاوینی ٢٠١٥ دا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın