هونەر و كلتوور

مزگەوتی مێژوویی جاجەرم لە خۆراسان

لە شارۆچکەی جاجەرم سەر بە پارێزگای خۆراسانی باکوور لە ئێران مزگەوتێکی مێژوویی بەئەندازیارییە سەرنجراکێشەکەیەوە ناسراوە.

Mustafa Melih Ahıshalı, Rewa Mahmut Hasan  | 21.09.2017 - نوێکردنەوە : 02.10.2017
مزگەوتی مێژوویی جاجەرم لە خۆراسان

Tahran

بۆجنورد - AA

لە شارۆچکەی جاجەرم سەر بە پارێزگای خۆراسانی باکوور لە ئێران مزگەوتێکی مێژوویی بەئەندازیارییە سەرنجراکێشەکەیەوە ناسراوە.

پسپۆری مێژوویی دەزگای شوێنەوار محەمەد گیرایلو لە لێدوانیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لە شارۆچکەی جاجەرم سەر بە پارێزگای خۆراسانی باکوور مزگەوتی مێژوویی جاجەرم لە سەدەی شەشەمی هیجریدا دروست کراوە و ئێستا ٢٥٠ کەس دەتوانێت لە مزگەوتەکەدا نوێژ بکەن.

گیرایلو ئاماژە بەوە دەکات کە مزگەوتەکە لەسەردەمی ساسانیەکاندا دروست کراوە و پێشتر پەرستگای زەردەشتیەکان بووە و دەڵێت: "لە ناوەراستی مزگەوتەکەدا سەقفەکەی کراوەیە و هەر لە ناوەڕاستدا حەوزێکی (٤X٣) ی تێدایە.پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن پێشتر ئاتەشگا بووە".

گیرایلو باس لەوە دەکات کە ئەندازیاریی مزگەوتەکە لەگەڵ هەلومەرجی ئەو ناوچەیەی لێی دروست کراوە گونجاوە و گوتی: "لە کەشوهەوای گەرمدا ٢ بەشی کراوەتەوە، لە زستانیشدا بۆ خۆپاراستن لە سەرما بەشی لای راستی مزگەوتەکە داخراوە. خەڵک لە حەوزەکە دەستنوێژ دەگرن".

گیرایلو باس لەوە دەکات کە مزگەوتەکە لە ساڵی ١٦٢١ی زاینی کە هاوکاتە لەگەڵ ١٠٣٠ی هیجری قەمەری بەفەرمانی شا عەباس نۆژەن کراوەتەوە.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın