ئارسناڵ گرێبەستێكی خەیاڵی واژوو کرد
یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی بەمەبەستی سپۆنسەرکردنی درێسی یانەکەی گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای فلای ئیماراتیس بە بەهایەکی خەیاڵی بۆ پێنج ساڵی دیکە درێژکردەوە.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی بەمەبەستی سپۆنسەرکردنی درێسی یانەکەی گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای فلای ئیماراتیس بە بەهایەکی خەیاڵی بۆ پێنج ساڵی دیکە درێژکردەوە.
بە گوێرەی روونکردنەوەیەکی یانەکە، یانەی ئارسناڵ کە لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە لەلایەن کۆمپانیای فلای ئیماراتیسەوە سپۆنسۆر کراوە، بە گرێبەستێکی خەیاڵی تا وەرزی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ درێژکردەوە .
هەرچەندە لە بڵاوکراوەکە هیچ زانیارییەک نەدراوە ، بەڵام بە گوێرەی میدیاکانی بەریتانیا بەهای گێربەستی سپۆنسۆرکردنی درێسی ئارسناڵ لەلایەن فلای ئیماراتیسەوە ٢٠٠ ملیۆن پاوەندی تێچووە.