فێدرێر لە نادالی بردەوە و گەیشتە چارەکی کۆتایی ئیندیان وێڵز
- لە گەڕی چوارەمی جامى ئیندیان وێڵز بۆ تێنسى سەر زەوى کە لە ویلایەتى کالیفۆرنیا بەڕێوەدەچێت، رۆجێ فێدرێرى سویسرى بەرەوڕووی رافائیل ناداڵی ئیسپانی بوویەوە.
Ankara
ئەنقەرە- AA
لەگەڕی چوارەمی جامى ئیندیان وێڵز بۆ تێنسى سەر زەوى کە لە ویلایەتى کالیفۆرنیا بەڕێوەدەچێت، رۆجێ فێدرێرى سویسرى بەرەوڕووی رافائیل ناداڵی ئیسپانی بوویەوە.
لەیاریی نێوان ئەو دوو یاریزانە ناسراوەی تێنسدا، فێدرێر ئەدایەکی بەرزی پێشکەش کرد و لەماوەی 68 خولەکدا توانی بەدوو کۆمەڵەی بێ بەرامبەر و بەئەنجامی 6-2 و 6-3 یارییەکە لە ناداڵ بەرێتەوە و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامەکە.
فێدرێر کە تا ئێستا 13 یاریی لە ناداڵ بردووەتەوە و 3یان یەک لەدوای یەکن، لە روونکردنەوەیەکدا لەدوای یارییەکە، گوتی: ''ئەوەی کە دوایین سێ یاریم لێبردووەتەوە، هەستێکی خۆشە. لەدوای یارییەکەی ئوستڕاڵیاوە، گەیشتن بەیەک لە یارییەکدا لە ئەمریکا، رووداوێکی تایبەتە. ئەم یارییانە بۆ هەردوولامان تاقیکردنەوەیەکی بێ هاوتایە و زۆر دڵخۆشم کە بردوومەتەوە''.
فێدرێر کە پێشتر چوار جار جامی ئیندیان وێڵزی بردووەتەوە، لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا رووبەڕووی نیک کیرگیۆسی ئوستڕاڵی دەبێتەوە.