وەرزش, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی

لا لیگا.. ریال مەدرید تووشی یەکەم شکست هات

- لە میانی یارییەکانی هەفتەی پێنجەمی لا لیگادا، یانەی ریال مەدرید لەناو یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی ١-٠ بە یانەی ریال بیتس دۆڕا.

Muhammet Ali Kemal  | 21.09.2017 - نوێکردنەوە : 09.10.2017
لا لیگا.. ریال مەدرید تووشی یەکەم شکست هات

Madrid

مەدرید - AA

لە میانی یارییەکانی هەفتەی پێنجەمی لا لیگادا، یانەی ریال مەدرید لەناو یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی ١-٠ بە یانەی ریال بیتس دۆڕا.

سەرەڕای ئەوەی یانەی ریال مەدرید ئەدایەکی بەهێزی پێشکەش کرد بەڵام بە درێژایی کاتی ئاسایی یارییەکە یاریزانانی یانەکە نەیانتوانی سوود لەو دەرفەتانە وەربگرن کە بۆیان هەڵدەکەوت. لە خولەکی چواری زیادکراوی یارییەکەدا یانەی ریال بیتس لە رێگەی ئەنتۆنیۆ سانابریاوە، گۆڵێکی تۆمار کرد و بەو ئەنجامەش شکستی بە یانەی شاهانە هێنا.

ئەوەش بووە یەکەم شکستی یانەی ریال مەدرید لەم وەرزەدا کە تا ئێستا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ نەیتوانیوە بردنەوە تۆماربکات و لە یاریی هەفتەکانی رابردوودا لەبەرامبەر هەریەک لە ڤالێنسیا و لێڤانتێ یەکسان ببوون.

لە ئەنجامی یارییەکەشدا یانەی شاهانە بە هەشت خاڵەوە بۆ پلەی حەوتەم دابەزی و جیاوازیی خاڵەکانی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنادا بۆ حەوت خاڵ بەرزبوویەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın