یانە بەناوبانگەکانی جیهان پیرۆزبایی هاتنەوەی مانگی رەمەزان دەکەن
- یانە بەناوبانگەکانی تۆپی پێ لە ئەورووپا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پیرۆزبایی هاتنەوەی مانگی رەمەزان دەکەن.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
یانە بەناوبانگەکانی تۆپی پێ لە ئەورووپا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پیرۆزبایی هاتنەوەی مانگی رەمەزان دەکەن.
یاریزانی بەناوبانگی یانەی ئارسنال- ئینگلیزی، مەسعود ئۆزیل لە پەیامێکی بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانەوە نووسیویەتی: "رەمەزان لە هەموو هاندەرانی موسوڵمان پیرۆزبێت".
هەریەک لە یانەکانی مانچستەر سیتی و مانچستەر یونایتد و ئارسناڵ لە تۆڕی کۆمەڵاتی پیرۆزبایی رەمەزان لەگشت هاندەرانی موسوڵمان دەکەن.
ئاردا تورانی بەرەگەز تورک کە ئێستا لە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی یاری دەکات، نووسیویەتی "رەمەزان خۆشیە، بەرەکەتە، ئارامییە، بەخێربێیت ئەی سوڵتانی ١١ مانگەکەی ساڵ".
یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی ریال مەدردید ئیسپانی، فابیۆ کاناڤارۆ دەڵێت "رەمەزان لە گشت هاورێ موسوڵمانەکانم پیرۆزبێت".