ژيان

له‌ بیبه‌ری تون خه‌رجیی رۆژانه‌یان په‌یداده‌كه‌ن

- له‌ شاری عه‌نتاب كه‌ له‌ لایه‌ن یونیسكۆوه‌ ناوی خراوه‌ته‌ نێو لیستی شاره‌ داهێنه‌ره‌كان له‌ بواری گاسترۆنۆمی (كولتووری خۆراك)دا، دۆشاوی بیبه‌ر بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی داهاتی ئه‌و ژنه‌ گه‌نجانه‌ی هاوسه‌رگیرییان ئه‌نجامداوه‌.

Feride Pelin İnal, Mohammed Baqi Hussein  | 20.09.2017 - نوێکردنەوە : 26.09.2017
له‌ بیبه‌ری تون خه‌رجیی رۆژانه‌یان په‌یداده‌كه‌ن

Gaziantep

عه‌نتاب - AA

له‌ شاری عه‌نتاب كه‌ له‌ لایه‌ن یونیسكۆوه‌ ناوی خراوه‌ته‌ نێو لیستی شاره‌ داهێنه‌ره‌كان له‌ بواری گاسترۆنۆمی (كولتووری خۆراك)دا، دۆشاوی بیبه‌ر بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی داهاتی ئه‌و ژنه‌ گه‌نجانه‌ی هاوسه‌رگیرییان ئه‌نجامداوه‌.

ژنان و كچان له‌ كۆتایی هاویندا بیبه‌ری تونی كێڵگه‌كان له‌ چه‌ند شوێنێكی شاردا كۆده‌كه‌نه‌وه‌ و دوای ده‌ركردنی ناوكه‌كانی، وردی ده‌كه‌ن. ئه‌م كاره‌ چه‌ندین رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

دوای ئه‌وه‌ی بیبه‌ره‌كه‌ له‌ مه‌كینه‌ ده‌درێت و ده‌كرێته‌ دۆشاو، سێ بۆ چوار رۆژ له‌به‌ر تیشكی هه‌تاودا ده‌هێڵرێته‌وه‌ تا تام و ره‌نگی بگاته‌ ئه‌و تام و ره‌نگه‌ی خوازراوه‌.

ئه‌م ژن و كچانه‌ به‌ ئاماده‌كردنی دۆشاوی بیبه‌ر بۆ وه‌رزی زستان، بڕه‌ پاره‌یه‌ك په‌یداده‌كه‌ن و هاوكاری خێزانه‌كانیان ده‌بن.

بێریڤان گێزه‌ر یه‌كێكه‌ له‌و كچانه‌ی ئه‌و كاره‌ده‌كات بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و گوتی:

"له‌جیاتی ئه‌وه‌ی داوای پاره‌ له‌ خێزانه‌كه‌م بكه‌م، خۆم خه‌رجیی خۆم په‌یداده‌كه‌م. ئێمه‌ بیبه‌ره‌كان ده‌بژێرین، ده‌یشۆینه‌وه‌ و هه‌ڵیده‌خه‌ین. لێره‌ كچانی وه‌ك من كارده‌كه‌ن. له‌ حه‌وتی به‌یانییه‌وه‌ تا حه‌وتی ئێواره‌ كارده‌كه‌ین. زۆر دڵخۆشم كه‌ لێره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م هاوڕێانه‌م كارده‌كه‌م."


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın