ژيان

مووسڵ.. ژمارەی ئاوارە گەڕاوەكان گەیشتە ٦٣ هەزار كەس

ژمارەی ئەو ئاوارانەی كە بۆ رۆژهەڵاتی مووسڵ و شەرگات گەڕاونەتەوە گەیشتە، ٦٣ هەزار كەس.

Zana Natık Kerem  | 19.02.2017 - نوێکردنەوە : 20.02.2017
مووسڵ.. ژمارەی ئاوارە گەڕاوەكان گەیشتە ٦٣ هەزار كەس

Baghdad

نەینەوا ــ AA

گوتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، ستار نەورۆز رایگەیاند كە تا ئێستا، ٦٣ هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە گەڕەكە كۆنتڕۆڵكراوەكانی رۆژهەڵاتی مووسڵ و شارەدێی شەرگات لە باكووری شاری تكریت ناوەندی پارێزگای سەلاحەددین.

لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ستار نەورۆز گوتی: "ژمارەی ئەو ئاوارانەی كە گەڕاونەتەوە شوێنەكانی خۆیان لە رۆژهەڵاتی مووسڵ و ناحیەی شەرگات، گەیشتووەتە، ٦٣ هەزار كەس".

ستار نەورۆز ئاماژەی بەوەشدا كە هێزەكانی ئەمنی بەتەواوی ئاسایشی ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكانیان پاراستووە و هەروەها پێداویستییە سەرەكییەكانیشیان بۆ دابینكراوە.

سەبارەت بەئامادەكارییەكانی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران بۆ پێشوازیكردن لە ئاوارەكانی رۆژئاوای مووسڵ، ستار نەورۆز گوتی: " لە رێگەی دروستكردنی كەمپی دیكە و زیادكردنی ژمارەی خیوەتەكان، هەموو ئامادەكارییەكمان كردووە بۆ ئەو كەسانەی كە پێشبینی ئاوارەبوونیان دەكەین لە رۆژئاوای مووسڵ ".

ناوبراو پێشبینی ئەوەشیكرد كە لەوانەیە لە میانی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی رۆژئاوای مووسڵ، ٢٠٠ بۆ ٢٥٠ هەزار كەس ئاوارە بن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın