Merve Yıldızalp,Muhammed Nuri Erdoğan,Buğrahan Ayhan
20 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2025
ئەنقەرە - AA
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند، ئەرکمانە تورکیایەکی بێ تیرۆر بە ئەمانەت بۆ لاوان جێ بهێڵین.
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە بۆنەی ١٩ی ئایار یادی ئاتاتورک و جەژنی وەرزش و لاوان، لە کتێبخانەی نیشتمانی سەرۆکایەتی کۆمار لەگەڵ لاوان و وەرزشوانان کۆبوویەوە.
لە میانی پێشکەشکردنی گوتارێکدا، سەرکۆماری تورکیا باسی لە ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر کرد و جەختی لەوەش کردەوە کە داهاتووی تورکیا و دەستووری نوێ لە وڵات لەگەڵ لاوان بە جێ دەگەیەنن،
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی لە قۆناغی تورکیای بێ تیرۆر بە بێ گرفت لێی تێپەڕبووین، زۆر بە خێرایی دەگەین بە ئامانجەکانی سەدەی تورکیا".
سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ لاوان گوتیشی: "وەک گەورەترین ئەرک، تورکیایەکی پارێزراو کە ئاسایش، خۆشگوزەرانی تێدا بەدیکراوە و تیرۆر لێی ریشەکێش کراوە، بۆتان بە ئەمانەت جێ دەهێڵین".
ڕاشیگەیاند: "ئیتر بە پێی دەستوورێکی ٢٠ ساڵ لەمەوپێش ناچینە پێشەوە. دەستوورێکی نوێ و ئەوەش لەگەڵ ئێوە بونیاد دەنێینەوە".